کانونی دوھەم 14, 2021 12:11 Asia/Tehran
  • دیمەشق: بایکۆتەکانی ئەمریکا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزی لە ئاستی جیھاندا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڕیاری ئەمریکا بۆ دانانی ناوی کووبا لە پێڕستی ئەمریکایی وڵاتانی خۆی وتەنی پشتیوانی تیرۆریزم، ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: شێوازی ئەمریکا لە داسەپاندنی بایکۆتی دژی ئەو وڵاتانەی کە لە ئاراستەی سیاسەتی ئەو وڵاتەدا ناجوڵێنەوە، تەنیا دەبێتە ھۆی پەرە سەندنی ئاڵۆزی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە: ئەو وڵاتانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت دەکرێت، وڵاتانێکن کە لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن، بەڵام ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە بیانخاتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە کە دیارە سەرەنجام ئەو پەلەقاژەیە شکست دێنێ.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە، دەوڵەت و نەتەوەی سووریا ھاوپشتیی تۆکمەوتەواوی خۆیان لەگەڵ نەتەوەی کوبا ڕادەگەیەنن و دڵنیاشن مە شۆڕشی کووبا دەتوانێ بەرنگاری ئەو بڕیارەی ڕژێمی ئەمریکا بێتەوە، ڕژێمێک کە بۆ خۆی پاڵپشتی تیرۆریزمەو لە ئاراستەی پیلانە سیاسییەکانی خۆی بەرەڤانیشی لێ دەکات.

لە کاتێکدا کە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «باراک ئوباما» ناوی وڵاتی کووبای لە پێڕستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم دەرھێنا بوو، کەچی دەوڵەتی «دۆناڵد ترەمپ» لە دوایین ڕۆژانی دەستەڵاتی دا ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندەوە.

 

سەرپەیڤ