کانونی دوھەم 15, 2021 03:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی سووریا:پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران قوڵ و پتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران قوڵ و پاوەجێیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا و «جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق، ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ یەکتر دیدارو وتووێژیان کرد.

لە دیدالرەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی سووریا پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی بە قوڵ و پاوەجێ زانی و ستایشی داکۆکییەکانی ئێران لە سووریای کردئ لە ھەموو بوارێکدا.

«سەباغ» ھەروەھا سوپاسی بانگێشتنەکەی تارانی کرد بۆ بەشداری کردنی لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی «داکۆکی و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین» کە لە لایەن مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت و وتیشی: سووریا لە جەماوەری فەلەستین ھەتا گەییشتن بە تەواوی مافەکانی خۆیان بەرەڤانی دەکات.

«جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشقیش جەختی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی ئێران بۆ داکۆکی لە سووریاو دەستەڵات و سەروەریی خاکەکەی کردەوەو وتی: ئێران و سووریا لە ھەمبەر کێشەی فەلەستین ھەڵوێستێکی نەگۆڕو ڕوونیان ھەیە.

لەم دیدارەدا کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی پەرلەمانی سووریاش ئامادە بوون.

سەرپەیڤ