کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە سوریا
کانونی دوھەم 17, 2021 09:05 Asia/Tehran
کاروانێک ھەڵگری کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستیکی سەر بە ھێزەکانی بەناو ھاوپەیمانیی دژی داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا رۆژی شەممە لە ھەرێمی کوردستانەوە گەیشتە باکووری سوریا .
کەناڵی (RT) رووسی لە زاری پەیامنێرەکەیانەوە بڵاویکردەوە ئەو کاروانەی گەیشتۆتە شاری قامشلۆ ، چەندان بارهەڵگری لۆجستی و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی سووتەمەنی بووە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە دەست ئەو کەناڵە کەوتووە، کاروانە سەربازییەکە ٣٥ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگربووە لە دەروازەی وەلیدەوە چۆتە ناوخاکی سووریا و لەرێگای سەرەکی ئێم ٤ ەوە چۆتە بنکەکانی ئەمەریکا لە حەسەکەو دێرزوور.
ئەو کەناڵە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هەفتەی رابردوو بەهەمان شێوە کاروانێکی تر چۆتە حەسەکە لە سوریاو، دواتر گەیشتۆتە کێڵگەی نەوتیی کونیۆ و عومەر لە پارێزگای دێرزوور.
ئەو بارهەڵگرانە چەکی قورسی وەک تۆپ و زرێپۆش و باری لۆجستی پێبووە.