کانونی دوھەم 20, 2021 01:47 Asia/Tehran
  • جەختی سووریا لە سەر ھەڵوێستی بەرەڤانی کردن لە ئارمانجی گەلی فەلەستین

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای بەدرۆخستنەوەی ھەواڵی ساختەی دیداری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی، لە سەر پشتگری لە ئارمانجەکانی فەلەستین پێی داگرت.

ھێندێک لە میدیاکانی سەربە نەیارانی حکومەتی سووریا ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە گوایە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بنکەی ئاسمانیی «حەمیمیم» چاوی بە شاندێکی سەربازی و ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی کەوتووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە: بڵاو بوونەوەی وەھا دەنگوباسێک لە ڕاستی دا پەلەقاژەی بەکرێگیراوان بۆ دڕدۆنگی ساز کردن لە بارەی ھەڵوێستە بنەماییەکانی دەوڵەتی سووریا لە ھەمبەر داگیرکەرانی زایونییە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەروەھا جەختی لەوە گردووەتەوە کە، دیمەشق بەردەوام سیاسەتێکی زوڵاڵی ھەیەو لە ئاراستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئارمانجەکانی جەماوەری سووریاو داکۆکی کردن لە ڕێبازی فەلەستین و ڕزگارکردنی جۆلانی داگیرکراو ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

سەرپەیڤ