کانونی دوھەم 20, 2021 19:35 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: بۆ کۆتایی ھێ نان بە داگیرکرانی سووریا ڕۆڵی تاقمی «٧٧»مان بە ھەند گرتووە

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: وڵاتەکەی ڕۆڵی تاقمی «٧٧»ی بۆ کۆتایی ھێنان بە تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکان و داگیر کرانی خاکی سووریای بە ھەند گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار جەعفەری»  یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە یەکەم دانیشتنی ٢٠٢١ی تاقمی «٧٧» لەگەڵ چین کە لە ئاستی نوێنەرانی ھەمیشەیی بەرپا کرا، وتی: لە ئێستادا جیھان لەگەڵ گرفتی زۆردا بەرەوڕووەو تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگرە لە بەردەم ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی گەشەی پاوەجێی ساڵی ٢٠٣٠ کە دیارە ئەمەش لاواز بوونی جیھان پیشان دەدات.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان  جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوکاریی چەند لایەنە ھەمیشە باشترین ڕێگایە بۆ زاڵ بوون بە سەر تەواوی گرفتەکانی جیھان.

جەعفەری وتیشی: بە داخەوە ھێشتا کۆمەڵێک لە دەوڵەتەکان ھانا بۆ کرداری زۆرەملیی یەک لایەنەو نایاسایی دەبەن، لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ بۆ ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی ٢٠٣٠و ئامانجەکانی گەشەی پاوەجێ پێویست بە ھاوکاری و ھاوپشتی دەکات.

تاقمی «٧٧» لەگەڵ چین بە ١٣٦ وڵاتی ئەندامەوە گەورەترین و ھێزمەندترین تاقم لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا دێتە ئەژمار. کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تاقمی «٧٧» لەگەڵ چین ھەموو ساڵێک لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە دەچێت کە ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.

سەرپەیڤ