وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەورووپا بە ڕادەی ھاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکانی یانزەھەم و دوانزەھەم لە پەیامێکی توییتێری دا لە چالاکییە دیپلۆماسییەکانی ماڵئاوایی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە چۆنیەتیی بووژاندنەوەی بەرجام و ڕەوشتی کارەساتباری بەرھەمی سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتووێژمان کرد.
«توشیمیتسۆ مو تەگی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن شەوی یەکشەممە بۆ دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرام گەییشتە ئێران.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستاندا بە ئامانجەکانیان نەگەییشتن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت کە پێویستییەکی ئەمڕۆی لە ئەفغانستانە، ھەوڵ دەدات.
لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران لە توییتێکدا داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، داوای لێبوردنی کرد.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران داوای لە وەزارەتی کاروباری دەڕەوە کرد کە کردەوەی بە دوور لە ئەدەب و ئاکاری باڵوێزانی ڕووسیاو بریتانیا لە تاران پێ و شوێن بگیرێت.
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران دیدارو وتووێژیان کرد.