وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار و وتووێژ له گەڵ کاربەدەستانی ڤەنزوئێلا، له سێهەمین وێستگەی گەشتەکەی بۆ ئەمریکای لاتین، کاراکاسی بە مەبەستی ھاوانای پایتەختی کوبا بەجێ ھێڵا.
وەزیری دەرەوەی ئێران، له دیداری له گەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، جەختی کرد: ئێران و سوریا لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لە هەماهەنگیی نێوان ھەردووک وڵاتدا دۆست و بران.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کووبا، ڕۆژی ھەینی گەییشتە «ھاوانا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نەمسا دوایین گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکانیان تاوتوێ کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە وێڕای داخ و مەخابن دەربڕینی قوڵی خۆی لە بەر ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت، لەگەڵ دەوڵەت و گەلی لوینان و بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتەکە ھاودەردیی دەربڕی.
موحەممەد جەواد زەریف،وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە، ڕزگار بوونی مرۆڤی بەستەوە بە قوربانی کردنی بەرژەوەندیە خۆویستانەو باغرانەکانی.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شەڕو کارەساتەکانی ٣٠ ساڵی ڕابردوو لە نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وتی: ڕێکمەندیی نوێی جیھانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیدی بە تەواوی ڕۆژئاوایی نابێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای سەرەڕۆیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی لە ھەمبەر فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ماھانی ئێران لە ئاسمانی سووریا، داوای بەرنگاریی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر ئەو یاخی بوونەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای کرد.