ده‌سپێبوونی سێهه‌مین خولی گه‌شتی ناوچه‌یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
ئاب 31, 2015 10:24 Asia/Tehran
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ده‌سپێکی قۆناخی نوێی گه‌شته ناوچه‌ییه‌که‌ی، تارانی به‌ره‌و تونس جێهێشت.
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ ئه‌وه، سێهه‌مین گه‌شتی ناوچه‌یی محه‌ممه‌دجه‌وادی زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌که‌ی ڤیه‌نایه که به‌سه‌ردانی تونس ده‌س پێ ده‌کات.بڕیاره له قۆناخی یه‌که‌می ئه‌و سه‌فه‌ره‌دا، زه‌ریف له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسانی باڵای دیکه‌ی تونس له‌باره‌ی پرسه دوو قۆڵییه‌کان و هه‌روه‌ها پرسه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان دیدار و وتووێژ بکات.
جه‌زاییر، ئامانجی دواتری سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندەکەی هاوڕێیه‌تی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له‌وه، سه‌ردانی لوبنان، سووریا، هیندستان، پاکستان، قه‌ته‌ر، کوه‌یت و ئێراقی کردبوو.