په‌ره‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ژاپۆن
ئاب 31, 2015 10:26 Asia/Tehran
سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانی ئێران و ژاپۆن جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات.
به‌پێی ڕاپۆری ئاژانسی هه‌واڵیی سه‌داوسیما؛ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران له‌دیدار له‌گه‌ڵ تاداموری ئوشیما سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ژاپۆن له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ندامی یه‌کێتی به‌ینولمه‌جالیسی جیهان له نیۆیۆرک وتی: ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه له‌مه‌ڕ په‌ره‌پێدرانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له‌نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسانی ئێرانی‌دا.لاریجانی وتی: ئێران وژاپۆن خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی قووڵ و مێژوویین له‌بواره جیاجیاکانی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی وه‌ک پاڵپشتی هاوکاری و هاریکارییه‌کانیان و ده‌بێ له‌گشت توانا‌و پتانسێله‌کان بۆ به‌هێزکرانی په‌یوه‌ندییه‌کان سوود وه‌ربگیردرێت.
سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وتی: له ئێرانی پاش لابرانی بایکۆته‌کان، به‌ستێنه‌کانی په‌ره‌ی هاوکارییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رامبه‌ر له‌بواری ئابووری، تیجاری ، پیشه‌سازی، نه‌وت، پیشه‌سازیی پزشکی، پێترۆشیمی و سه‌رمایه‌نانه‌وه زیاتر له‌ڕابردوو خۆش دەکرێ و ژاپۆن ده‌توانێ له‌و ده‌رفه‌ته به‌باشی که‌ڵک وه‌ربگرێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ژاپۆنیش ، ئێرانی به وڵاتێکی گرینگ و خاوه‌ن شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگی له‌مێژینه زانی و وتی: ئێران وژاپۆن په‌یوه‌ندیی شیاویان له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا تاقی کردۆته‌وه‌و به‌سه‌رنجدان به تواناکانی به‌رده‌م، هاوکاری و په‌یوه‌ندیی نێوان دوو وڵات له‌بواری جیاجیادا ده‌بێ هه‌رچی زیاتر په‌ره‌بستێنێ.
چواره‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی به‌ینولمه‌جالیسی جیهان له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه به‌ئاماده‌بوونی133 وڵات به ته‌وه‌ری"ئاشتی،دیموکراسی و گه‌شه له‌ڕوانگه‌ی په‌رله‌مان" له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له نیۆیۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت.