که‌ماڵوه‌ندی: کۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پرۆسه‌ی جێ به‌جێ کرانی به‌ڵێنییه‌کانی ئێران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بایکۆته‌کان دەست پێ دەکات
ئاب 31, 2015 13:51 Asia/Tehran
یاریده‌ری به‌شی مافه‌وانی و نێوده‌وڵه‌تی و وته‌بێژی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی، کۆتایی مانگی ره‌زبه‌ری وەک ده‌سپێکی پرۆسه‌ی جێ به‌جێ کرانی به‌ڵێنییه‌کانی ئێران و، پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ،له ئاژانس و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆته‌کان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش ڕاگه‌یاند.
بێهروز که‌ماڵوه‌ندی له‌دیمانه‌یەکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری سه‌داوسیما، وتی: 90 ڕۆژ دوای کۆتایی هاتنی دانوستانه‌کان و ده‌رکرانی بڕیارنامه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واته کۆتایی ڕه‌زبه‌ر، کۆتایی پرۆسه‌یه‌که که ده‌بێ قۆناخه یاساییه‌کانی تاوتوێی ڕێککه‌وتننامه‌کە له ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیه‌ک ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ئه‌نجام بگرێت.ناوبراو وتی: هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌و کاره به‌گوێره‌ی تێبینی گه‌لێک ده هه‌تا 12 ڕۆژ زووتر له‌و ماوەیەش بخایەنێ.
که‌ماڵوه‌ندی هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ڕه‌ت کرانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش له کۆنگره‌ی ئه‌مریکا هه‌تا سه‌تی99ی به مسۆگەر زانی و وتی: ئاساییه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش ، ڤیتۆی بکات و له‌وانه‌یه له‌و گشته ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڤیتۆ کردن بۆی ڕه‌خساوه، که‌ڵک وه‌ربگرێت یان که‌ڵک وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام کاتێک که هه‌موو وڵاتان ڕایبگه‌یەنن که قۆناخه یاساییه‌کانیان کۆتایی پێهێناوه، ئه‌و کات ، کاری جێ به‌جێ کردنی به‌ڵێنی لایه‌نه‌کان ده‌س پێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتیشی: بێگومان لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆته‌کان ده‌س پێ ده‌کا، به‌ڵام له‌ده‌ست وڵاتی ئێمه‌دا ده‌بێت که به جێ به‌جێ کردنی به‌ڵێنییه‌کانی، به‌رواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆته‌کان دیاری بکات و ئه‌وانیش به‌رواری جێ به‌جێ کردنی به‌ڵێنییه‌کانیان ڕاده‌گه‌یەنن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان بۆ گۆڕینی نابێت.
که‌ماڵوه‌ندی وتیشی: هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێبوونی پرۆسه‌ی جێ به‌جێ کرانی به‌ڵێنییه‌کان و پشت ڕاست کرانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئاژانسه‌وه، به‌کرده‌وه جێ به‌جێ ده‌کرێ و ئیدی پێویست ناکا پێنج کۆیه‌ک ڕه‌زامه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت یان نا.
جێ به‌جێ کرانی به‌ڵێنییه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هاوپێوه‌نده به چۆنیه‌تیی ئه‌نجام گرتنی کرده‌و هه‌نگاوه‌کانی ئێمه که خه‌ریکین تاووتوێیان ده‌که‌ین که ئاخۆ چه‌نده ده‌خایه‌نێ.
یاریده‌ری سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران وتی: هه‌ڵبه‌ت زۆر ناخایه‌نێ به‌ڵام ئێمه ده‌بێ هه‌وڵه‌کانمام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخه‌ینه گه‌ڕ و پاشان به‌کرده‌وه به‌ڵێنیه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بایکۆته‌کانه، جێبەجێ دەکرێت.