قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی 17000 شه‌هیدی تیرۆر
ئاب 31, 2015 14:13 Asia/Tehran
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: له‌دنیای ئه‌مرۆکه دا پرسی ترۆریسم وه‌کوو ئامرازێکی نوێی لیهاتووه بۆ ئامانجگه‌لی جۆربه‌جۆر وله مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌په‌راوێزه‌وه بووه‌به مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی وپێکهاته‌یی.
"حه‌سه‌ن رۆحانی " سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی 17 هه‌زار شه‌هیدی تیرۆر له‌تاران گوتیشی: تیرۆر له‌وێنه‌ی ئەوسیما ناحه‌زانەیه که‌به‌داخه‌وه هه‌رله‌کۆن و له‌سه‌رده‌مانی دێرینەوە ئاوێتەی ژیانی ئینسانه‌کان بووه.سه‌رۆک کۆماری ئێران گوتیشی، هه‌ڵبه‌ت له‌دنیای مۆدێرندا، تێرۆر وترۆریسم شێوازێکی نوێی به‌خۆوه گرتووه. سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشتی نیشتمانیی ئێران گوتی: له‌مێژووی کۆن دا زۆرتر تیرۆر له‌سه‌ر بنه‌مای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاکه که‌سی ویان هۆزی ئه‌نجام ئه‌درا به‌ڵام له‌دنیای ئه‌مرۆدا پرسی ترۆریسم وه‌کووئامرازێکی نوێی لێهاتووه بۆ ئامانجه جۆربه‌جۆره‌کان وله‌بابه‌تێکی له‌په‌راوێزه‌وه ،وه‌ک پرسێکی پێکهاته‌یی لێهاتووه. ڕۆحانی گوتیشی: بڕێ جار ڕیکخراوی تیرۆر ڕێکخراوه‌یه‌کی پێکهاته‌ییه وڕێکخراوه‌یه‌کی ترۆریستی به‌مه‌به‌ستی ده‌سخستنی ئامانجه‌سیاسییه‌کان ویان زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات ویان به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌گه‌لێک که‌له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه به‌وان فه‌رمان ئه‌دڕێت؛ پێوشۆین ده‌گێردرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران گوتیشی : ترۆریسم ڕێکخراوه‌ی مۆنافقینه که‌خۆی وه‌کوو مۆجاهیدینی خه‌لق ناودێر کردووه وگه‌لی ئێران شایه‌تی تاوانکارییه‌کانیان بووه. ڕۆحانی گوتیشی: برێک جار ترۆریسم له‌ڕێکخراوه‌یه‌ک وپێکهاته‌یه‌ک واوه‌تر ده‌چێت وژمارێک له‌حکوومه‌ته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای تیرۆر به‌دی دێن و درێژه‌ی ژیانی خۆیان له‌سێبه‌ری تیرۆر ده‌بینن که‌نموونه‌ی به‌رچاوی ڕژێمی ساخته‌ی زایۆنیستییه.
سه‌رۆکی هێزی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ئێران گوتی:ئه‌م حکوومه‌ت و ڕژێمه له‌ناوچه فه‌له‌ستینییه‌کان هه‌رله‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی ترس وتۆقاندن وداگیر کاری، کاری خۆێ ده‌سپێکردووه وئه‌مرۆکه‌یش هه‌مان ڕێگای دژه ئینسانی درێژه پێ ئه‌دات.سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی: چه‌شنێکی دیکه له‌ترۆر به بنه‌مای تیرۆری بروایی ده‌توانین ناودێر بکه‌ین،لانی که‌م شێوازی ڕواله‌تی و بانگەشەکانیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایەیه که گرووپێکی ده‌مارگرژ ونه‌زان برێک جار له قەواخی ڕێ و ڕه‌سم و ئایینێک توندوتیژی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئەوەی کەله‌ڕێبازەکەیاندا نەبێ ته‌کفیری ده‌که‌ن و به‌کافری ده‌زانن وپاشانیش مۆڵەتی تیرۆر و کوشتن و بڕینی بۆ ده‌رده‌که‌ن. ڕۆحانی به‌ڕاشکاوی گوتی:نموونه‌گه‌لێک له‌م حاله‌تانه‌ی تیرۆریسم له‌سه‌رده‌می ئیستادا هه‌ن وناوچه‌که شایه‌تی ئاماده‌بوونی نموونه‌گه‌لێکی وه‌ک داعش، ئه‌لقاعیده، بوکوحه‌رام، تالیبان وئه‌وانی ترن.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی: ڕێگای تیرۆریستان ڕێگای توندوتیژی وده‌مارگرژییه وئاشتی وته‌بایی ودانووستان ومه‌نتێق ولۆژیک بابه‌تێکه که‌تیرۆریسم وتوندوتیژی لێی ھەڵدێ. دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی 17 هه‌زار شه‌هیدی تێرۆر ئه‌مرۆ به‌به‌شداریی سه‌رۆک کۆمار، ژمارێک له‌کاربه‌ده‌ستان وبه‌رپرسانی وڵات، به‌شدارانێک له‌وڵاتانی سووریا، لوبنان،ئێراق ،فه‌له‌ستین، هێندستان وپاکستان وژمارێک له‌بالوێزانی بیانیی دانیشتووی تاران له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردەکان ده‌ستی به‌کار کرد.