ئه‌فخه‌م: زه‌ریف وکێری له باره‌ی سووریا وتووێژیکیان نه‌کردووه
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 11:50 Asia/Tehran
گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ،گوتی له دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وئه‌مریکا ، پرسی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاو به‌ش (به‌رجام) و چلۆنایه‌تی هه‌ڵوه‌شێندرانی بایکۆتکردنه‌کان که‌وتۆته به‌ر باس و ڕاویژی ئه‌وان دا.
"مه‌رزییه ئه‌فخه‌م" ، گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی شه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی خۆێندکارانی ئێران (ئیسنا ) ، به ئاماژە به ژمارێک له‌و ده‌نگ و باسانه‌ی بڵاو کراو نه‌ته‌وه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌کانی ڕۆژئاوایی که ئیدعایان کردووه پرسی سووریایش له دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا لێکدرا وه ته‌وه ، گوتیشی ئه‌م ده‌نگ و باسانه که له ژمارێک له وان دا له زمان سه‌رچاوه‌کانی ئێرانیش قسه‌یان کردووه ، ناڕاست بووه و دروست نییه .گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ، جه‌ختیکردەوە ده‌نگ و باس گه‌لێک له باره‌ی ئه‌وه‌ی که "محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف" ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و"جان کێری" ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له باره‌ی سووریا وت‌ووێژیان کردووه ته‌یید ناکرێت.
ئێواڕه‌ێ هه‌ینی به کاتی نیۆ یۆرک دووهه‌مین دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا له په‌راوێزی به‌ڕێوه چوونی حه‌فتاهه‌مین کۆبوونه وه‌ی کۆگه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه کان به‌ڕێوه چووه.