تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 17:18 Asia/Tehran
  • ئیسلەند: رێککەوتنی ناڤۆکی سەقامی ناوچەکە زیاتر دەکا

وەزیری دەرەوەی ئیسلەند هیوای خواست رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران سەقامی ناوچەکە پاوەجێ تر دەکا.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما،"گۆنارسوینسۆن"وتی: لە حاڵێک دا بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جێگای دڵخۆشی نییە، بەڵام دیپڵۆماسی لەمدوایانە دا سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێنا و دەبێ پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە بکەین کە یارمەتییان دا رێککەوتنی ناڤۆکی بەدی بێ و هیوادارین ئەو رێککەوتنە یارمەتی بە ساقامی زیاتری ناوچەکە بدات.
ناوبراو وتیشی: نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە هەموان کردوە لە سەر مژارەکانی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ئاسایش چڕ ببنەوە چونکە تا ئەو کاتەی کە نایەکسانی بەشی زۆربەی حەشیمەتی جیهان بێ ئاسایش و ئاشتی دەکەوێتە ژێر مەترسی و بە بێ ئاشتی و ئاسایش کەس ناتوانێ رێگای گەشەی پاوەچێ بپێوێ.
وەزیری دەرەوەی ئیسلەند هەروەها دۆسیەی "عەلی محەمەد نەمێر"ی لە عەرەبستان بە جێگای نیگەرانی زانی و داوای لە ڕژێمی عەرەبستان کرد بەڵێنییە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بە جێ بێنێ و سزای ئەو کەسە هەڵوەشێنێتەوە چونکە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و دادپەروەر رێزلێنان لە کەمینەکان و چین و توێژە لاوازەکانە.
.ەزیری دەرەوەی ئیسلەند سەبارەت بە قەیرانی سووریاش وتی، قەیرانی سووڕیا دەبێ لە رێگای سیاسییەوە چارەسەر کرێ و داواشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد یەک بگرن و پێش بە خوێنڕێژیەکان بگرن.
ناوبراو جەختیشی کرد ئەو بارودۆخە پاشهاتی واوە ناوچەیی بە دوای خۆی دا دێنێ و ئەرکی مرۆیی وڵاتانی دیکەیە بۆ کەمکردنەوەی کوێرەوەری و ڕەنجی پەنابەران تێبکۆشن.