تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 07:44 Asia/Tehran
  • تەرمی پاکی گیان لەدەستداوانی کارەساتەکەی مینا لە  رێگەی تاران

فڕۆکەی هەڵگری تەرمی پاکی 114 کوژراوی کارەساتەکەی مینا لە فڕگەی جەددەی عەرەبستان بەرەو تاران فڕی .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕادیوتەلەفزیۆن لە تاران ئەمە دووهەمین فڕۆکەی هەڵگری تەرمەکانە کە دوای ناسرانەوە بەرەو تاران دەگوازرێنەوە.
دوێنێ شەممە یەکەمین فڕۆکەی هەڵگری تەرمی 104 زیارەتکاری ئێرانیی کوژراوی کارەساتە دڵتەزێنەکەی مینا لە فڕگەی مێهرئابادی تاران نیشتبووەوە.
ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە کوژراوانی کارەساتەکەی مینا دوێنێ بە ئامادەبوونی سەرۆکانی سێ هێزی ئێران لە فڕگەی مێهرئاباد بەڕێوە چوو .
ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێوەی هاوکات تەرمی ئەم کوژراوانە لەسەرانسەری ئێران لەلایەن خەڵکەوە ئەسپەردە دەکرێن.
هەروەها ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە کوژراوانی کارەساتەکەی مینا ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچێت .
پێنج شەممە 24 ی دیسەمبەری ڕابردوو ڕێککەوت لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان، هەزاران زیارەکار لەوان سەدان زیارەتکاری ئێرانی لەبەر قەرەباڵغیی حەشیمەت و بەڕێوەبەرایەتیی ناشیاوی بەرپرسانی سەعوودی ، گیانیان لە دەست دا .