تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 07:51 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کارەساتەکەی مینا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران کارەساتە دڵتەزێنەکەی مینا لە ڕۆژی جەژنی قوربان کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی هەزاران زیارەتکاری ئێرانی و غەیرە ئێرانیی ماڵی خوا لە هەموو موسوڵمانانی جیهان، مەقامی مەزنی ڕێبەری و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد .

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی تازیەداری حاجییەکانی ئێرانی ، بۆ برینداران و لێێەوماوانی کارەساتەکەی مینا سەلامەتی و شیفای لە خودا داوا کرد و پێداگری کرد : ئەم وەزارەتخانەیە خۆی بە بەرپرس دەزانێ هەموو تونایی دیپلۆماتێکی دەزگەی ساسەتی دەرەوە بۆ هاتنەدی مافی ئەم خۆشەویستانە و بنەماڵەکانیان بەکار بەرێت.
وەزارەتی دەرەوە وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەلایەن دەزگەی بەڕێوەبەرایەتیی عەرەبستانی سەعوودی بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی حاجییەکانی بەیتوڵڵای حەرام ، بەرپرسایەتی ئەم کارەساتە لە ئەستۆی دەوڵەتی سەعوودی دەزانێ و داوای لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کرد هاوکاری جیدی و بەرپرسانەی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی حەجی ئێران هەتا کۆتایی هاتنی هەموو هەوڵ و تەگبیری پێویست بۆ ناسینەوە و گەڕاندنەوەی هەموو تەرمی کوژراوانی ئێرانی بۆ ئێران ئەنجام بدات .
بیست و چوارەمی سپتەمبەری 2015 لە ڕوژی جەژنی قوربان، کاتێک کە حاجییەکان بەرەو شوێنی بەرێوەچوونی ڕێ وڕەسمی ڕەمی جەمەرات لە سەرزەوینی مینا وەڕێ کەوتبوون، لەبەر بێ تەگبیری و ناشیاوەتیی بەرپرسانی ڕژێمی عەرەبستان ، هەزاران کەس لەوان کوژران .
ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە بەیاننامەیەک ژوماری کوژراوانی ئێران لە کارەساتەکەی مینا نیزیکەی 465 کەس ڕاگەیاندووە.