تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 10:43 Asia/Tehran
  • دوهەمین تاقم لە تەرمی گیان لەدەستداوانی کارەساتەکەی مینا گەیشتنەوە ئێران

تەرمی 114 زیارەتکاری ئێرانی لە دووهەمین گەشتی گواستنەوەی تەرمی کوژراوانی کارەساتەکەی مینا ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتەوە تاران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا بە گوێزرانەوەی دووهەمین تاقم لە تەرمی کوژراوانی کارەساتەکەی مینا بۆ تاران، هێشتا تەرمی 246 زیارەتکاری ئێرانی لە ساردخانەکانی عەرەبستان دایە.
بەوتەی سەید حەسەن قازی زادەی هاشمی ، وەزیری تەندوروستی و فێرکاری پزیشکیی ئێران، تەرمی هەموو کوژراوانی کارەساتەکەی مینا هەتا کۆتایی ئەم حەوتەیە دەگوازڕێتەوە بۆ ئێران .
سەعید ئوحەدی سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێرانیش باسی ڕەزامەندیی لەگەڵ سەعوودییەکانی کرد بۆ ئەوەی ساردخانە بخرێتە بەردەستی ئێران بۆ ڕاگرتن وناسینەوەی تەرمی زیارەتکارانی ئێرانی لەم شارە کە لە فڕگەی نێودەوڵەتیی نیزیکە .
ئێران لە کارەساتی تاڵی مینا بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی حەج و زیارەت 465 زیارەتکاری خۆی لە دەست داوە کە بە گوێزڕانەوەی 218 تەرم تا ئەمڕۆ، زۆرتر لە نیوەی دیکەی کوژراوان هێشتا لە ساردخانەی مەککە ڕاگیراون هەتا بناسرێنەوە.
بڕیار دراوە ڕەوتی ناسینەوەی شووناسی زیارەتکاران کە لە نێوتەرمەکانی نێو ساردخانەکانی عەرەبستان ئێرانی ناسراون، لە ناوخۆی ئێران ئەنجام بدرێت .