وته‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی له‌نێو کۆڕی فه‌رمانده‌رانی به‌سیجدا
تشرینی دووه‌م 25, 2015 15:54 Asia/Tehran
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی وشداریی دا له‌مه‌ڕ پێویستیی هۆشیاربوون له‌هه‌مبه‌ر پیلانگێڕیی دوژمنان به‌دژ گه‌لی ئێران.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌نێو کۆڕی هه‌زاران که‌س له فه‌رمانده‌رانی به‌سیجیی سه‌رانسه‌ری ئێران له حوسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی(ڕه) ی تاران، فه‌رمووی؛ نابێ له‌ئه‌سڵی ڕاسته‌قینه‌ی دزه‌ی دوژمنان خافڵ بین چونکه دوژمن هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی پیلانگێڕییه به‌دژ گه‌لی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامی .حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی فه‌رمووی؛ هێزی جه‌ماوه‌ریی به‌سیج ، گه‌نجێکی بێ بڕانه‌وه‌یه، چونکه گه‌لی ئێران ، گه‌لێکی بێ هه‌ژماره‌و ئه‌و که‌سانه که به‌سیج به‌توندڕه‌ویی و ده‌مارگرژیی تاوانبار ده‌که‌ن، گه‌ڵاڵه‌ی دزه‌ی دوژمن ده‌که‌مڵێنن.
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی هه‌روه‌ها به‌سیجی موسته‌زعه‌فینی وه‌ک سه‌نگه‌رو به‌ربه‌ستێکی پته‌و له‌هه‌مبه‌ر دوژمنان زانی و فه‌رمووی؛ ده‌بێ به‌سیج به‌هێزتر بکرێت.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵاهولعوزما خامه‌نه‌یی هه‌روه‌ها به‌ئاماژه به‌وه‌ی که سه‌رزه‌وینی فه‌له‌ستین نێزیک به60ساڵ به‌سه‌ر داگیرکرانی له‌لایه‌ن رژیمی زایۆنییه‌وه تێده‌په‌ڕێ، فه‌رمووی؛ به‌م حاڵه‌شه‌وه ئارمانجی فه‌له‌ستین هه‌روا له‌سه‌ر جێی خۆی ماوه‌ته‌وه.