روحانی خوازیاری دانبه‌خۆداگرتنی ڕووسیا و تورکیا بوو
تشرینی دووه‌م 25, 2015 16:51 Asia/Tehran
سه‌رۆک کۆماری ئێران، داوای له ڕووسیاو تورکیا کرد له‌هه‌مبه‌ر ڕووداوی خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ڕووسیا، دانبه‌خۆدابگرن.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌کۆڕی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌ئاماژه به کێشه‌ی به‌دیهاتوو له‌په‌یوه‌ندیی نێوان ڕووسیاو تورکیادا له‌سه‌ر خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ڕووسی له خاکی سووریا‌و له‌لایه‌ن تورکیاوه، وتی؛ دوو وڵات، هه‌ردووکیان دراوسێی ئێرانن و بۆ ئێران یه‌کجار گرینگه که په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتانی دراوسێ لێک نزیک بێت.سه‌رۆک کۆماری ئێران، له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ، ئاماژه‌ی کرده هاتووچۆی ئازادانه‌ی تیرۆریستان له هه‌ندێ وڵات وهاوکات بڕێک پڕووپاگه‌نده‌ی میدیایی له‌مه‌ڕ هاوپه‌یمانییه‌کان دژ به تیرۆریزم و وتی: ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی جیددی هه‌بێت له‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وڵاتانی یه‌کێتی ئوروپا، ده‌بێ به‌کرده‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌رچاو بکه‌وێ و هه‌ست پێ بکرێت.
به‌قسه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران، پێویسته ئاشکرا بکرێت ، تیرۆریستان نه‌وت به چ که‌سانێک ده‌فرۆشن ، له‌حاڵێکدا که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و ده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گرینگی ناده‌ن به‌و پرس و بابه‌تانه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها وتی: بابه‌تێکی دیکه، ئه‌و ڕووداوه بوو که له سووریا‌و له‌نێزیک سنووره‌کانی تورکیا قه‌وما که ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا ئاگاداریمان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، فڕۆکه‌ی ڕووسی له‌ئاسمانی سووریادا خه‌ریکی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی به‌دژ تیرۆریستان بووه‌و په‌لاماری کراوه‌ته‌سه‌ر.
سه‌رۆک کۆمار پێی داگرت؛ ئه‌و چه‌شنه ڕووداوانه به‌قازانجی تیرۆریستانه به‌تایبه‌ت کاتێک شایه‌تی ئه‌وه بن که وڵاتانی ناوچه له‌سه‌ر ئه‌و پرس و بابه‌تانه پێکه‌وه له‌ناکۆکی دان و مه‌ودا و که‌لێن که‌وتووه‌ته نێوانیان.
روحانی له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، وێڕای سوپاس وێژی له وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ده‌م و ده‌زگه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و گشت هه‌ڵسوڕێنه‌رانی به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی کۆمه‌ڵی وڵاتانی بنێری گاز و هه‌روه‌ها هه‌وڵی میدیاکان، وتی: له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا که یه‌کجار سه‌رکه‌وتووانه، مه‌زنانه‌و له‌و په‌ڕی ڕێک و پێکی و ئاسایش‌دا به‌ڕێوه چوو، زیاترین ژماری سه‌ران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌ندام به‌شدار بوون.