مورتەزا ڕوکن ئابادی برای دیپلۆماتی پێشووی ئێران لە لوبنان باسی لە گەڕانەوەی تەرمی براکەی دەکات بۆ وڵات
تشرینی دووهم 25, 2015 19:27 Asia/Tehran
مورتەزا ڕوکن ئابادی برای دیپلۆماتی پێشووی ئێران لە لوبنان ڕایگەیاند تەرمی براکەی دەهێندرێتەوە بۆ ئێران.
ناوبراو لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ هەواڵنێری هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گیان لەدەست دانی غەزەنفەر ڕوکن ئابادی برای ، لە کارەساتەکەی مینا دا کوتی : بڕیار وایە تەرمی خودا لێخۆشبوو غەزەنفەر ڕوکن ئابادی سبەینێ پێنجشەممە بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵات و دواتریش سەبارەت بە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردن و ناشتنی ناوبراو زانیاری بەدەستەوە دەدرێت.ناوبراو کوتیشی: براکانم لەدوای سەفەر بۆ عەڕەبستانی سعوودی و دیتنی تەرمی غەزەنفەر ڕوکن ئابادی ڕایانگەیاندووە کە تەرمی ناوبراویان ناسکراوە.
برای دیپلۆماتی کۆچکردووی وڵاتەکەمان کوتی: بنەماڵەی ڕوکن ئابادی بەردەوام پێ و شوێنی ڕەهەندی مافەوانیی ئەو ڕووداوە ، کە لە ڕوانگەی زۆرێک لە چاوەدێرانەوە ڕووداوێکی گوماناوی بووە ، هەن و دەوڵەتی عەڕەبستانی سعوودی دەبێ تەواو لە هەمبەر ئەو ڕووداوەدا وەڵامدەر بێت.
ناوبراو وێڕای سەرەخۆشی کردنی کۆچی دوایی براکەی لە ئیمامی زەمانی (عج) و مەقامی مەزنی ڕێبەری و نەتەوەی ئێران و سەرجەم لایەنگرانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان کوتی : دوکتۆر ڕوکن ئابادی تەنیا کەسێک نەبوو ، بیرۆکەیەک و ڕێبازێک بوو ، وە دوژمنانی ئیسلام و خۆڕاگری ئەو بیرۆکەیە لەگەڵ خۆیان دەبەنە گۆڕەوە ، کە بە نەبوونی خزمەتگوزارێک ، هێڵی بەرخۆدان لاواز بێت و بەو قوتابییانەی ناوبراو ڕایهێناون ڕێبازی خۆڕاگری ، بە دەسەڵاتێکی زۆر لە ڕابردووەوە بەردەوام دەکرێت.