تشرینی دووه‌م 25, 2015 21:07 Asia/Tehran
  • ساڵحی : وتووێژەکانی ڤیەنا ئەرێنی بوو

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران خولی نوێی وتووێژی ناڤۆکیی ئێران و ئەندامانی تاقمی پێنج و یەک لە ڤیەنی بە کاریگەر و ئەرێنی وەسف کرد .

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە نێوکۆڕی پەیامنێران دا وێڕای ئاماژەدان بە وتووێژەکانی دوێنێ سێ شەممەی عەباس عەراقچی سەرۆکی بنکەی پێ وشوێنگرتنی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش "کۆهەنگاو" لەنێوان ئێران و تاقمی پێنج و یەک،وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ستیفان مان ڕێکخەری باڵای ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی کۆهەنگاو ، یوکیو ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و هڵگا شمیت جێگری ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڤیەنا وتی : ئەم وتووێژانە ئەرێنی بوو .
تاقمی پێنج و یەک بەپێی بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنی دابوو کە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بە ئامانجی داخستنی دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی حوکمدەران بنێرێ.
ئەنجومەنی حوکمدەران پازدەی دیسەمبەری دووهەزار و پازدە سەبارەت بە داخرانی دۆسیەی پرسەکانی ڕابردووی ئێران و یان کراوەبوونی بڕیار دەدەن.