May 04, 2016 21:17 Asia/Tehran
  • ڕێزگیران لە یاد و بیرەوەریی حەکیم عومەری خەییام لە کوێت

ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە "عومەری خەییامی نەیشابووری" شاعیری بەناوبانگی ئێرانی ، بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بیرمەندان و هۆنەران و کەسایەتییە ئەدەربی و کەلتوورییەکان و ئەندامانی کۆڕی دۆستایەتیی ئێران و کوێت ، لە کوێت بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "عەلیڕەزا عینایەتی" باڵوێزی ئێران بە کوێت ، ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە خەییام کوتی : بیرمەندان و مێژووزانانی جیهانی عەڕەب سەبارەت بە زانست و عیلمی خەییام و لێهاتوویی ناوبراو لە زانستی ئەستێرە ناسی و پزشکی و ڕیازی و فەلسەفە ، بابەتی یەجگار زۆریان نووسیوە و ناوبراویان بە "حەکیم" ناو بردووە و بیرمەندانی هاوچەرخی جیهانی ڕۆژئاواش لەمەڕ حیکمەت و فەلسەفە و ڕباعییەکانی خەییام توێژینەوەی زۆری ئەنجام داوە .