May 04, 2016 21:18 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی کردنی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری ئیسلام (س)

سبەینێ پێنجشەممە 27ی مانگی ڕەجەب ی ساڵی 1437ی کۆچی مانگی ، ڕێکەوتی 5ی مانگی مەی 2016 ، ڕۆژی مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (س)ە .

ئێرانی ئیسلامی لە شەوی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (س) ، سەرانسەر جێژن و شادییە .

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە 27ی مانگی ڕەجەب ، بە بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی شادی و دانی شیرنی و شەگەڵات ، مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (س) دەکەن بە جێژن .

لە شەوی مەبعەسی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (س) ، گڵکۆی مەلەکووتی حەزرەتی عەلی بن موسی الرزا (ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە شاری مەشهەدی پیرۆز ی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، نوقمی شادی و نوورە .

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ڕۆژانی بیعسەتی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (س) ، شاری پیرۆزی قوم ی هەڵکەوتوو لە باشووری تارانیش نوقمی جێژن و شادییە .

جێژنی مەبعەس ڕۆژێکە کە پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام (س) لەلایەن خودای تەبارەک و تەعالاوە بۆ پێغەمبەری هەڵبژێردرا .

بیعسەتی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلامی (س) ، دەسپێکی ڕێگایەکە تاکوو مرۆڤ لە زوڵم و گەندەڵی و نەزانی بێتە دەر و بەرەو تەوحید و مەعنەویەت و دادگەری کەرامەت هەنگاو هەڵبگرێت .

ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی بیعسەتی پێغەمبەری بەڕێزی ئیسلام ، حەزرەتی محەممەد (س) ، گەورەترین جێژنی موسوڵمانانی جیهان ، لە سەرجەم موسوڵمانان و ئازادیخوازانی دیکەی جیهان پیرۆزبایی دەکات .