ته‌مووز 26, 2016 09:43 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری :  هیچ وڵاتێک بۆی نییه‌ بۆ بەرنامەی مووشەکی ئێران بڕیار بدا

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : بەرنامەی مووشەکی ئێران بە ئەمریکا وهیچ وڵاتێکی دیکە پێوەندی نییە و هیچ وڵاتێک ئیزنی نییە بۆ بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بریار بگرێت .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی  ئیرنا سەردار" حسین دیهقان" لە سەفەری یەک رۆژەی بۆ هەمەدان لە ڕۆژئاوای ئێران  لە کۆری هەواڵنێران بە ئاماژە بە باسی بەرجام ووتی لە وێدا هیچ ئەرکێک و هیچ بابەتێک تەنانەت بەشەرت ومەرج ڕانەگەیاندراوە کە بنەماکەی ڕاگیرانی بەرنامەی  بەرگری ئێران بێت .

سەردار دیهقان ووتیشی : کەوابوو باسی مووشەکی ئێران بیانوویەکە و بەس کە ئەوان دەیهیننە ئاراوە وئامانجەکەیان پرۆپاگاندەیە لە دەڤەری نێو خۆیی ئەویش بەنیزیک بوونەوە لەکاتی هەڵبژاردەنەکانی سەرۆک کۆمارەتی .

 وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ووتیشی : هەروەها بیانوو هێنانەکانی ئەو وڵاتانە وڵامێکە بە داواو ویستی دەوڵەتەکانی دەمارگرژی عەرەب بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و ڕەژیمی زایۆنیستی . سەردار دیهقان بە باسکردنی ئەوەی وڵاتانی جۆر بە جۆر لە دریژەی زەمان  تاقیان کردۆتەوە  کەگەلی ئێران هەر شتیک کەبەگوێرەی قازانجیان بێت  بەگوێرەی ئەو هەنگاو هەڵدەگرن و لە پێناوی دا تێچووی خۆیان ئەدەنەوە ،ووتی : لە هەموو دنیا  ئەوە دەزانن  وتاقیان کردۆتەوە کەلایەنی سەرکەوتوو هەمیشە گەلی ئێران بووە .

ئەو ووتیشی: نزامی کۆماری ئیسلامی  دیاری کەرەوەی ئاسایشت ی نیشتمانی نزام بریار دەگرێت کە وابوو ئەوەی ڕێک بێت لەمەر بەرپرچدانەوەی هەرەشەکان مان ئامادە کردووە وبەرتەسکی لەو بوارە دالەبەرچاو ناگرین .