ته‌مووز 26, 2016 10:32 Asia/Tehran
  • جەختکردن لە سەر بەهێز بوونەوەی هاوکارییەکانی ئێران ونیجریا

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی سەنای نیجریا ، وێڕای بانگێشتنی بۆ سەردانی ئێران ، لەسەر بەهێزبوونەوەو بردنە سەرەوەی ئاستی هاوکارییەکانی دوو ولات جەختیان کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری ئیرنا ،محەممەد جەواد زەریف لە دیداری ئەبووبەکر بۆکۆیا ساراجی سەرۆکی مەجلیسی سەنای نیجریە، سەلامی گەرم و بانگێشتنی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەئاگاداری ئەو گەیاند .

زەریف لە سەر بەهێز کردن و بردنە سەرەوەی هاوکارییەکانی پەرلەمانی دوو وڵاتی ئێران ونیجریە جەختیکرد و ووتی : ئیمە ئامادەیی مان هەیە بۆ هاوکارییەکانی زانستی و تێکنۆلۆژیا و کشت وکال . ئەبووبەکر سارجی سەرۆکی مەجلیسی سەنای نیجریە یش لەم دیدارە داهیواداری دەربڕیوە بۆ سەردانیی ئێران و ووتیشی :  هاوکارییەکانی پەرلەمانی بواری پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات دابین دەکات . محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەری دەورەیی خۆی بۆ چوار وڵاتی رۆژئاوای ئافریقا دووشەممە شەو لە سەر سێ شەممە گەییشتە ئاکرا پێتەختی غەنا .