ته‌مووز 27, 2016 07:50 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری غەنا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادەی هاوکاری لەگەڵ غەنایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندئاژۆیی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا محەممەد جەواد زەطیف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ جان درامانی ماهاما سەرۆک کۆماری غەنا بە ڕاگەیاندنی سڵاوی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوبراو وتی: وەرزی نوێی پەیوەندییەکانی ئێران و غەنا دەستی پێ کردوە.

زەریف وتیشی: هاوکاریی دوو قۆڵی لە ئاستێکی باش دایە و هاوکاریی چەند قۆڵی ئێران و غەناش لە رێکخراو و کۆڕە نێودەوڵەتییەکان دا باش و نزیکە.

جان درامانی ماهاما سەرۆک کۆماری غەناش لەو دیدارە دا وتی : پاش رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیداری سەرکەوتوانەی هەبوە.

سەرۆک کۆماری غەنا ڕایگەیاند: ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی غەنا لەوان پزیشکی و کردنەوەی کلینیکی مانگی سور کارێکی ئەرێنی و بنیات نەرانەیە.

جان درانی ماهاما بە باس کردنی ئەوەی کە ئێران و غەنا دەتوانن لە بواری نەوت و گاز، کشتوکاڵ و پەروەردە و ڕاهێنان هاوکاری باشیان هەبێ بورس کردنی خوێندکارانی غەنای لە ئێران بەرز نرخاند.

سەرۆک کۆماری غەنا هەروەها وتیشی شەڕ لە سوریا، رێگەچارەی سەربازی نییە و غەنا لەگەڵ پڕۆسەی سیاسییە لەو وڵاتە.

سەردانی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران لە رۆژئاوای ئەفریقا هاوڕێ لەگەڵ شاندی سیاسی ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە ڕا دەستی پێ کردوە.

زەریف پێشوتر سەردانی نیجێریای کردبوو و پاش غەنا دەچێتە گینە کوناکری و پاشانیش سەردانی مالی دەکات.