پەرۆشی و هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ ئیتالیا
ئاب 25, 2016 10:14 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کوژرانی ژمارێکی زۆر لە شارۆمەندانی ئیتالیای لە ڕووداوی بومەلەرزەی ئەو وڵاتە لە خەڵک و دەوڵەتی ئیتالیا سەرەخۆشی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا بەهرام قاسمی وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمی و پەرۆشی گەل و دەوڵەتی ئێران لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئیتالیا بۆ برینداران و بەرکەوتوانی ئەو بومەلەرزەیە هیوای تەندروستی و باشتربوونەوەی خواست.
بوومەلەرزەیەکی پلە 6.2 ریشتەری و چەند پاش لەرزە لە یەکەم ساتەکانی رۆژی چوارشەممە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئیتالیای هەژاند.
تا ئێستا ژماری کوژراوەکان 247 کەس ڕاگەیێندراوە بەڵام کاربەدەستانی ئیتالیا هۆشدار دەدەن ژمارێکی نادیاری خەڵکیش لە ژێر داروپەردوەکان دان و لەوانەیە ژماری کوژراوەکانی ئەم ڕووداوە هەڵکشێ.