دەسپێکرانی یەکەم سەرژمێری ئینتێرنێتی حەشیمەت وخانووبەرە
یەکەمین سەرژمێری حەشیمەت و خانووبەرەی ئینتێرنێتی لە سەرانسەری ئێران دەسپێکراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، "عەلی پارسا" سەرۆکی ناوەندی ئاماری ئێران رۆژی شەممە ڕایگەیاند ، قۆناخی یەکەمی هەستەمەین خولی ئامارگرتنی حەشیمەت و خانووبەرە لە ئە مرٶ ٢٤ سیپتەمبەر تا ١٦ ئۆکتۆبر (٢٥ ڕەزبەر) بە شێوەی ئینتێرنێتی ئەنجام ئەدرێت ولە ١٦ ئۆکتۆبر تا ١٥ نۆڤەمبەری ٢٠١٦ (٢٥ خەزلوەر ) یش بە ڕۆێشتنی ئامارگیرەکان بۆ دەرگای مالی هەموو ئێرانییەکان ئەنجام ئەدرێت . بڕیارە ئەنجامە بەراییەکانی لە زستانی ئەمساڵ دا بڵاو بێتەوە و ئەنجامەکانی یەکجاریی ئەو لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو ڕابگەێندرێت . عەلی پارسا سەرۆکی ناوەندی ئاماری ئێران ووتیشی : سیستیمی ئینتێرنێتی www.SARSHOMARI95.IR لە بەیانی ئەمڕۆ وە بۆ ئاراستە کردنی ڕاژەکاری بە ئێرانییەکان چالاک کراوە . سەرۆکی ناوەندی ئاماری ئێران ووتیشی : بەشداری هەرچی زۆرتری خەڵکی ئێران لە ئاراستە کردنیی زانیاری ی ئاماری خۆیان بەشێوەی ئینتێرنێتی وێڕای کەمکردنەوەی خەرج وبەرجەکان ی گەڵاڵەکە ،ئاستی سیستێمی ئاماری ئێران لە ڕادەی نێو دەوڵەتی دا زۆر دەکاتەوە . پارسا جەختیکرد : هەموو ئەو زنیاریانە وا کۆبوونەوتەوە لە تەشکی گەڵاڵەی سەرژمێری گشتی حەشیمەت و خانووبەرە بە گوێرەی یاسا نەهێنییە وڕادەستی هیچ ناوەندێک ناکرێت . سەرژمێری گشتی حەشیمەت و خانووبەرە یەکی لە گرنگترین ڕێگاکانی ناسینی وڵاتانە بۆ بەرنامە ڕێژی ، جاوەدێری ،کۆنتڕۆڵ و تاوتۆیکردنی ڕاژەکاری و چالاکییەکانی نیشتمانی و ناوچەیی .