جەختکردنی ئەمیر عەبدوڵاهیان لە سەر توانایی ئێران و تورکیا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی ووتی : ئێران و تورکیا دەتوانن یارمەتی چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا بدەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "حسین ئەمیر عەبدوڵاهیان" ، یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی ، ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری "ڕەزاهاکان تەکین" باڵوێزی تورکیا لە تاران ، ووتیشی : ئێران وتورکیا خاوەنی هاوبەشی زۆرن و کەوابوو دەتوانن تەنانەت لە مەسەلەی سوریا یارمەتی چارەسەری قەیران و گۆڕینی رەوشی ئێستا بدەن .
ئەمیر عەبدوڵاهیان لەم دیدارە ئاماژەی کردە پێوەندیی بەهێزی دوولایانەی پەرلەمانی ئێران وتورکیا و ووتیشی : پەرەی هەرچی زیاتری پێوەندییەکانی پەرلەمانی لە نێوان دوو وڵات دەتوانی یارمەتیی بداتە پەرەی هەموو لایانەی پێوەندییەکانی تاران و ئانکارا و ببێتە هۆی باشتر بوونەوەی بارودۆخی ئالۆز و دژواری ناوچەکە .
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەکارو باری نێو دەوڵەتی ،هەروەها لەم دیدارە ئاماژەی کردە گۆڕانکارییەکانی تورکیا دوای کودەتای بێ ئاکامی ١٥ ی ژوئیە ی ئەو وڵاتە و کردەوەکانی دەولەتی تورکیا لە ڕەوتی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوە بەرایەتی ئەو ڕووداوەی بە گرنگ تاوتۆێکرد .
"ڕەزا هاکان تەکین" یش لەم دیدارە ئاماژەی دایە پێوەندی دۆستانەی ئێران تورکیا و لە هەڵوێستە ڕوونەکانی سەرۆک کۆماری و سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دوای کودەتا بێ ئاکامەکەی تورکیا ڕێزیگرت . بالوێزی تورکیا لەتاران ، لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە ناوچە پشتگری کرد و وتی : لە زۆرێک لە مەسەلەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران خاوەنی هەڵوێستی هاوبەشە .
هاکان تەکین ، هەروەها خوازیاری بەهێز بوونەوەی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانی ئێران - تورکیا بووە و ووتی : باشتر بوونەوەو بەهێز بوونی پێوەندییەکانی پەرلەمانی دوو وڵات ڕۆڵی بنیاتنەری یەکجار گرنگی لە بردنە سەرەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوولایەن دا بووە.