تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 07:31 Asia/Tehran
  • وەڵامی ببڕ بە هەرچەشنە دەستدرێژی یەک بۆسەر سێ دوڕگەکەی ئێران

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، وەڵامی ئێران بە هەرچەشنە دەسدرێژکارییەک بۆسەر سێ دوورگە ئێرانییەکە(تونبی گەورە، تونبی بچوک و بووموسا)ی شێلگیرانە ڕاگەیاند.

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دوێنێ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێراندا لە کیش، هەڵکەوتوو لەباشووری ئێران، وتی: وەڵامی لێبڕاوانە بە ئیدیعا پڕووپوچەکانی هەندێ وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس سەبارەت بە خودانەتی سێ دوورگەی ئێرانی، بڕوا و داوای گەلی ئێرانە.

شەمخانی وتی: سێ دوورگەکە، بەشێکی جیانەکراوەی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو گەلی ئێران بەهەر بڕوایەکی رامیاری و بەهەر هزر، بیر و بڕوایەک، ئامادەیە دەستی هەربژۆک  و چاو چنۆکێک لەخاکی وڵاتەکەیان ببڕن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها دەسپێکرانی نە بەردیی ڕزگاری موسڵی وەک داوای گەل و سوپای ئێراق بۆ پاکتاوکردنی ئەو وڵاتە لە تیرۆریستان، ناوبرد.

شەمخانی هەروەها وتی: گەلی ئێراق پێکهاتوو لە؛ کورد، شیعەو سوننە بەهاوڕێتی سوپای ئەو وڵاتەو پاڵپشتی یەکەکانی تێوەگلاوی شەڕ لەدژ ڕەوتی تەکفیریی داعش لە شارە جیاجیاکانی ئێراق توانیان ، ئەو شوێن و ناوچانە لە دەس و پێوەندییەکانی لەناوبەری ئیسلام واتە، داعشییەکان پاکتاو بکەن.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەروەها وتی: ئەگەر دەستتێوەردانی واوەناوچەیی و دەستتێوەردانی کارگەکانی تەکفیرسازکردنی ژمارێک وڵاتی عەرەب کۆتایی پێ بێ، بواری گەشە بۆ خەڵکی ئێراق هەموارتر دەبێت.