تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 08:24 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوە لەبارەی پەروەندەی مافەوانیی گەلی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ ئەمریکادا

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ گەڵاڵەی لێکۆڵینەوە لە دۆسییە مافەوانییەکانی گەلی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ ئەمریکادا.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ گەڵاڵەی داوا بۆ لێکۆڵینەوەو لێ تۆژینەوە لەمەڕ پێوشوێن گرتنی دۆسییە مافەوانییەکانی هاوپێوەند بەمافی حکومەت و گەلی ئێران لەپێوەندی دەگەڵ ئەمریکاداو هەڵسەنگاندنی داووبستێنەکانی ئەو مافانە بەگوێرەی پێوشوێن گرتن، بەرنامەو پلان و بڕیارە دەرکراوەکان لە دادگە نێودەوڵەتییەکان دا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما،پاش لێدوانی یەکێک لە نوێنەران، گەڵاڵەی داوای لێکۆڵینەوەو تەفەحوس دەنگی لەسەر دراو نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە بە ١٨٢دەنگی ئەرێ، یانزە دەنگی نەیار و شەش دەنگی بێلایەن لەگەڵ پەسەندکرانی ڕەزامەندیان ڕاگەیاند.

ئەمریکا لەدژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم دەسدرێژی دەکاتە سەر داراییەکانی ئێران لە نێو ئەمریکادا.

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،زۆر چەلان، پێی داگرتووە، لەڕەوتی مافەوانییەوە ئەو خاڵانە هەتا دوائەنجام پێوشوێن دەگرێ و داراییە  دە س بە سەراگیراوەکان لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە.