تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 16:09 Asia/Tehran
  • پێداگریی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەسەر خۆڕاگری لە هەمبەر کولتوری گەورە هێزەکان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بابەتی " بە جیهانی بوون " و راسپێریی ئەمریکی و ئوروپیەکان بە ئێران بۆ پەیوەست بوون بە " بنەماڵەی جیهانیی " بە نمونەی دیاری بەرهەمهێنانەوەی کولتوری بەسترانەوە و چاولەدەستی زانی .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری نوخبەکان و بەهرە دیارە زانستیەکان ، فەرمووی : نەیارەتی لە گەڵ پەیوەست بوون بەوەی کە لایەنی رۆژاوایی بە کۆمەڵگەی جیهانیی ناوی دەبات ، بە مانای نەیارەتی لە گەڵ پەیوەندیە جیهانیەکان نیە بەڵکوو بە مانای خوڕاگریی لە بەرامبەر فەرهەنگی داسەپاوی گەورە هێزەکان بەسەر ئابووری ، سیاسەت و ئاسایشی وڵاتە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە دوژمنی کردنی دەسەڵاتە شەیتانیەکان لە گەڵ هەرچەشنە حەڕەکەتێکی نەیار ، فەرمووی : لێدوانی هەندێ لە کاربەدەستانی ئەمریکی لە مەڕ داکۆکی و لاگریی ئێران لە موقاوەمە و درێژەی بایکۆتەکان دژی ئێران ، هەمان واقعی ڕەشبینی بە ئەمریکایە.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دواییانەی یەکیەتی ئوروپا کە تیایدا باسی ئیمکانات و پتانسێلە گەورەکانی ئێران کراوە ، فەرمووی : لێدوانەکان لە بارەی ئیمکانات و دەرەتانی پێشکەوتن و سەرچاوەی مرۆیی و سروشتیی ئێران شات و شووت نیە بەڵکوو راستیەکە کە رۆژاواییەکانیش دانی پیادێنن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە ئەمریکیەکان بێ گومان لە گەڵ " ئێرانێک بەم پتانسێلی پێشکەوتن و خاوەنی حکومەتی لەسەر بنەمای ئیسلام " بەرەنگاری دەکەن و تێگەیشتن لەم بابەتە لە نێو نوخبە لاوەکان ، ئەوان یارمەتی ئەدات تا ئەرکی مێژوویی خۆیان راپەڕێنن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆی مرۆڤ و بنبەستی بیر و هزری مادی ، جیهانی بە ئاتاجی پەیڤی نوێ لە پرسە کانی مرۆڤ و پرسە نێودەوڵەتیەکان زانی و جەختی کردەوە ، رکابەریەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا و بابەتە باسکراوەکان نێوان دوو بەربژارەکە ، نمونەیەکی ئاشکرا لە لە ئەنجامی نەبوونی مەعنەویەت و ئیمان لە نێو خاوەن دەسەڵاتەکانە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی ، لە حەوتەکانی داهاتوودا ، یەکێک لەو دوو بەربژارەی ئێستای هەڵبژارتنەکانی ئەمریکا دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە کە خاوەنی دەسەڵات و سامانێکی زۆر، زیاترین چەکی ئەتۆمی و گەورەترین میدیاکانی جیهانە .

بەڕێزیان هۆکاری پێویستیی لاکردنەوەی تایبەت و جددی بەرپرسان بە بابەتی نوخبەکانی لە ئامانجە گەورەکانی نیزامی ئیسلامی ناوبرد و جەختی کردەەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ ببێت بە وڵاتێکی پێشکەوتوو ، بەهێز ، شەریف ، خاوەنی قسەی نوێ ، خاوەن سەروەری ، خاوەن هەستی عیززەت ، تژی لە مەعنەویەت و ئیمان و هەڵگری ئاڵای شارستانیەتی نوێی ئێسلامیی .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەستانی بزاڤی زانستیی ئێرانی بە ئامانجی سەرەکیی دوژمنان ناوبرد و فەرمووی : ئەگەر لە مسۆگەرکردنی ئەم ئامانجەدا ناکام مانەوە ، بۆ بەلاڕێدابردنی ، هەوڵ ئەدەن و ئەگەر نەکرا ، لەسەر ناوزڕاندن و ئالوودەکردنی کار دەکەن .

بەڕێزیان بە گەڕانەوە بۆ زانیاریەکانی ماڵپەڕە جیهانیەکان فەرمووی ، خێرایی پێشکەوتنی زانستیی ئێران لە قۆناخێکدا گەیشتە سێزدە ئەوەندەی ئاستی مامنێونجی جیهانی و ئەم خێراییە نابێ بە هیچ جۆر کەم بێتەوە بگرە دەبێ زیادیش بکرێ .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی هەروەها گەنجانی نوخبەی بە دیاریەکانی خواوەند و ئەمانەتێک لە دەستی بەرپرساندا زانی و جەختی کردەوە  بۆ ساتێک لە بەرگری لە کۆمەڵگەی زانستیی و بلیمەتەکان تەنازول ناکات .