کۆتایی هاتنی مانۆڕی باڵادەستیی ئاسمانیی فەداییانی هەرێمی وەلایەت
شەشەمین مانۆڕی باڵادەستیی ئاسمانیی فەداییانی هەرێمی وەلایەت بە گەیشتن بە هەموو ئامانجە لەپێشدا دیاریکراوەکان لە ئیسفەهان، کۆتایی پێهات.
بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ ئەمیری سەرتیپ دووهەمی فڕۆکەوان مەسعودی روزخۆش وتەبێژی مانۆڕی فەداییانی هەرێمی وەلایەت ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئەو مانۆڕە پاش کۆتایی هاتنی قۆناخی ئۆپراسیۆنی و لێکدانەوە لەلایەن کارناسان و هاتنەدی ئامانجە لەپێشدا دیاریکراوەکان لەبواری جیاجیادا، بە گەڕانەوەی هەموو فڕۆکە بۆمب هاوێژەکان بۆ پێگەی سەرەکی خۆیان کۆتایی پێهات.
شەشەمین ڕۆژی مانۆڕی باڵادەستی ئاسمانیی فەداییانی هەرێمی وەلایەتی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی دووشەممەوە لەناوچەی گشتیی ئیسفەهان ولە پێگەی شەهید بابایی دەس پێ کرابوو.
لەو مانۆڕە سێ رۆژییەدا چەشنی جۆراوجۆری فڕۆکەی شکاریی زیرەک، شکاری بۆمب هاوێژ، گواستنەوەو هاتووچۆی نیوەقورس و سوک، فڕۆکەی ناسکردن، هەڵگری سووتەمەنی و چەشنی جۆراوجۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشدار بوون.