تشرینی یه‌که‌م 22, 2016 20:11 Asia/Tehran
  • سەندوقی نێودەوڵەتی پارە نڕخی هەڵاوەسانی ئابووری ئێرانی به سەتی حەوت پوینت چوار پێش بینی کرد

سەندوقی نێودەوڵەتی پارە " ئای ئیم ئیف " نڕخی هەڵاوسانی ئابووری ئێرانی بۆ ساڵەکانی دووهەزارو شازدە ودووهەزاروحەفدە بە ڕێز سەتی حەوت پوینت چوارو سەتی حەوت پوینت دوو پیش بینی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، سەندوقی نێودەوڵەتی پارە لە تازەترین ڕاپۆرت ئاسۆی ئابووری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، باکووری ئافریقا، ئەفغانستان وپاکستان نڕخی هەڵاوەسانی وڵاتانی تری دەرهێنەری نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی لەساڵەکانی دووهەزار وەشازدە ودووەهزارو حەفدە بەڕێز سەتی حەوت پۆینت چواروسەتی حەوت پۆینت دوو ونڕخی هەڵاوەسانی گشتیی ناوچەی لە م ساڵانەی ڕاگەێندراو بەڕێز سەتی نۆپۆینت نۆ وسەتی دوازدە پۆینت سێ بەراورد کردووە. سەندوقی نێودەوڵەتی پارە نڕخی گەشەی ئابووری ساڵەکانی دووهەزاروشازدە ودووهەزارو حەفدەی ئێرانی بەڕێز سەتی چوارپۆینت پێنج وسەتی چوار پۆینت یەک پێش بینی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی سەندوقی نێودەڵەتی پارە ، ترازی حەساوی ئەمساڵی ئێران لە ساڵەکانی دووهەزارو شازدەو دووهەزارو حەفدە بە ڕێز چوارپۆینت دوو وسەتی سە پۆینت سێ بەرهەمی ناپاڵاوتەی ناوخۆیی دەبێت، لەحاڵێکدا کە نێونجی ئەم ترازە بۆ وڵاتانی تری دەرهێنەری نەتی ناوچە بەڕێز مەنفی  سەتی چوار پۆینت چوار ومنفی یە سەتی یەک پۆینت هەشت و بۆ گشت ناوچە بەڕێزمەنفی شەش پۆینت حەوتو مەنفی شەش پۆینت سێ بەرهەمی ناپاڵاوتەی ناوخۆیی پیش بینی کردووە. لە ڕاپۆرتی سەندوقی نێودەوڵەتی پارە هاتووە کە گەشەی ئابووری کەمی ئەم ناوچەیە زیان دەگەیەنێت بە ڕەوتی باشتر بوونی ستانداردی ژیان لەم ناوچەیە.