تشرینی یه‌که‌م 23, 2016 13:25 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەسەر خۆڕاگری و بەرخۆدانی هاوڕێ لەگەڵ مشوورو بەرنامە لەهەمبەر گوشارەکان

حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێوارەی دوێنێ شەممە لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا بە ئاماژە بە شکست هێنانی پلان و سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پرسی دابەزینی نرخی نەوتی بە ئامرازێک بۆ وەبن گوشارنانی وڵاتانی سەربەخۆ زانی و پێی داگرت؛ خۆراگری و بەرخۆدانی ژیرانە و هاوڕێ لەگەڵ مشوورو بەرنامەی شارەزایانە لەهەمبەر گوشارەکان بێ گومان سەرکەوتنی بە دواوە دەبێ .

ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لەم دیداەدا کە ئێوارەی چوارشەممە لە چوارچێوی سەفەری سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا بۆ تاران ئەنجام درا بە ئاماژە بە دەکارهێنرانی چەکی نەوت بۆ داسەپاندنی کێشە و گرفتەکانی ئێستا بە سەر وڵاتانی سەربەخۆ  فەرمووی: لە رابردوودا ئەو کاتەی کە ژمارێک وڵاتی ئیسلامی بە داخستنی نەوتەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی ڕاوەستان، ڕۆژاواییەکان بە بیانوویی ئەوەی ئەوان کەڵکی سیاسی لە نەوت وەردەگرن، هەرا و هوریایان نایەوە، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ هەر خودی ئەو وڵاتانە هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی ئۆپێک و هەندێ لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە خۆشیان لەو سیاسەتە زەبر و زیان دەبینن لە هەواهەنگییەکی تۆکمە و تەواو لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا، نەوتیان کردووە بە چەک و ئامرازی دەستیان بۆ جێبەجێ کرانی پلانەکانیان.
ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی فەرمووی: بەڵام دەکرێ بە گرتنە بەری سیاسەتی ئاوەزمەندانە و پەرەپێدانی هاریکارییەکان، زاڵ بین بە سەر ئەم پیلانگێڕی و دوژمنایەتییانەدا. عەرەبستان نۆڤەمبەری ٢٠١٤ ئۆپێکی ناچار کرد تا بەشی ئەم وڵاتە لە بازاڕی نەوت، لە ڕادەبەدەر بەرز کاتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارێک لە ئەندامانی ئۆپێک بەتایبەت عەرەبستان تا ئەو جێگای لە دەستیان هات ئاستی بەرهەم هێنانی خۆیان بەرز کردەوە و بە ناردنی نەوتی هەرزان بۆ بازاڕ، کۆنترۆڵی بازاڕیان گرتە دەست. بەڵام بەرهەم هێنانی زیاتر لەو ئاستەی ئۆپێک دیاری کردبوو، بووە هۆی داکشانی توندی نرخی جیهانیی نەوت.
بەڵام ئێستا بە تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ، عەرەبستان کە تامی شکست هێنانی ئەم پیلانەیشی چەشتووە لە کۆبوونەوەی ئەلجەزایردا کۆڵی دا بەوەی کە ئاستی بەرهەم هێاننی خۆی لە ١٠ ملوین و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا تا ١٠ ملوێن و  ٢٠٠ هەزار بەرمیل دابەزێنێ.
 ئەوەی ئێستا دەتوانێ یارمەەتیدەری ڕەوشی هەنووکە بێ، قەبووڵ کردنی ئەم راستییەیە کە ئۆپێک پێویستی بە یەکدەنگی هەیە. بەم حالەشەوە ناسینی ماک و شوناسی ئەمریکا و گرتنی بڕیاری ئابووری هاوڕێ لەگەڵ ئاوەزمەندی و تەگبیر لە چوارچێوی ئابوورییەکی خۆراگر، خاڵێکی یەکجار گرینگ و سەرەکییە.
ڕەنگە لە یەک ڕوانگەوە بتوانین بڵێین کە بڕیاری ئەم دواییەی ئۆپێک لە کۆبوونەوەی ئەلجەزایر لە پێناو بەدیهێنانی یەکێتی و یەکگرتوویی لە ئۆپێک بڕیارێکی دروست بووە بەڵام مەسەلەی گرینگتر لێرەدا سەرنج دان بەو خاڵە گرینگانەیە کە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە دیداری سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلادا پێداگری لە سەر کرد.
ڕێبەری ئینقلاب بە ئاماژە بە شکست هێنانی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانیدا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وێڕای ئەو هەموو خەرجەی لە گیرفانی خۆی و ژمارێک وڵاتی ناوچە لە کیس چوو، فەرمووی: هەندێ لایەن وا بیر دەکەنەوە کە ئەمریکا هەرگیز تووشی شکست نابێ ، لە کاتێکدا کە ئەو بۆچوونە، هەڵەیەکی گەورەیە و هەڵە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا، ئێستا بۆتە هۆی شکست هێنان و داماو بوونیان لە ناوچەکەدا
.
ئەمریکا لە پێناو جێبەجی کردنی سیاسەتە خۆتێوەردەرانەکانی ، پرسە ئابوورییەکانی کردووە بە ئامرازی دەستی خۆی و لەگەڵ ئەوەش خۆوەردانی راستەوخۆی پەرە پێداوە و هەڕەشە و گوڕەشەی سەر بازیشی کردووە بە بەرنامەی سەرەکیی خۆی. بە ئامراز کردنی ناپاوەجێی نانەوە لە ئابووریی وڵاتانی بەسراوە بە بازاڕی نەوتیش هەر لەم چوارچیوەدا هەڵدەسەنگێندرێ.
ڕەوشی ئێستا و ئەو کێشە و گرفتە ئابوورییانەی لە ڤەنیزۆئیلا بەتایبەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەرەوڕووی بۆتەوە، بەدەر لەو بازنەیە نییە.
سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا هەروەها بە ئاماژە بە داکشانی توندی نرخی نەوت لە ماوەی دو ساڵی ڕابردوودا، وتیشی: ئیمپریالیزمی ئەمریکا دەستێوەردان و دوژمنایەتی زۆری دژ بە ڤەنیزۆئیلا کرد بەڵام گەلی ڤەنیزۆئیلا بەرامبەر بەو شەڕی ئابوورییە خۆراگری کرد و ئێستا خەریکە هێدی هێدی لەو قەیرانە دەرباز دەبێ
.
هەروا کە مەقامی مەزنی ڕێبەری پێی داگرت؛ کاریگەری دانانی ڤەنیزۆئیلا لە سەر بزووتنەوە دژە ئیستیکبارییەکان لە ناوچەی ئەمریکای لاتین مەسەلەیەکی یەکجار گرینگە و پیشاندەری توانا و پوتانسییەلی بانی ئەم وڵاتەیە.
ئیستایش کە سەرۆکایەتیی دەورەیی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە ئێرانەوە گوازرایەوە بۆ ڤەنیزۆئیلا، بێ گومان ڕۆژاوا هۆگری پەرەسەندنی جم و  جۆڵ و چالاکیی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان نییە، بەڵام وڵاتانی سەربەخۆ دەبێ بە پێچەوانەی ویست و خواستی ئەوان بجوڵێنەوە، کەوابێ داهاتوو بێ گومان باشتر لە رابردوو دەبێ
.