سەردار سەلامی: ئازادکرانی حەڵەب بەمانای شکست پێ هێنانیبە دەسەڵاتی ئیستکبارە
جێنشینی فەرماندەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، وتی: ڕزگارکرانی حەڵەبی سوریا بەمانای شکست هێنان بە هێزی سیاسی و سەربازیی ئیستکبار لە شوێنێکی جیهانی ئیسلامە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ سەردار حوسێن سەلامی جێنشینی فەرماندەری سپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە لەڕێوڕەسمێکدا لەپارێزگای مەرکەزیی ئێران وتی: ڕزگارکرانی حەڵەبی سوریا بەمانای شەکانەوەی ئاڵای خەباتی ئیسلامی، تێکشکانی ئیستکبار و شکست هێنانی ئەمریکا، ڕۆژاوا، عەرەبستان، قەتەر ، تورکیاو هەڵخەڵەتاوانی تەکفیرییە.
سەردار سەلامی هەروەها کاتی ڕزگارکرانی موسڵی ئێراقیشی بە نزیک زانی و وتی: خۆڕاگریی لە یەمەن و بەحرەین، بەسەرەنجام دەگاو دوژمنان لە سەرزەوینە ئیسلامییەکان هەڵدێن.
سوپای سوریا شەوی ڕابردوو(سێ شەممە لەسەر چوارشەممە) شاری حەڵەب لە باکوری ئەو وڵاتەی پاش پێنج ساڵ بەتەواوەتی لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست ڕزگار کرد.