کانونی دوھەم 19, 2017 12:26 Asia/Tehran
  • بینای بازرگانیی پلاسکو  له تاران تێک ڕووخا

بینای بازرگانیی پلاسکۆ لەبەر ئاستێکی بەربڵاوی ئاگرتێکەوتنەوە و کۆن بوونی بیناکە ڕووخا. ئەگەری زۆر بوونی ژوماری بریندارانی ئەم ڕووداوە زۆرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەسنیم، بینای بازرگانیی پلاسکۆ لەبەر ئاگرتێبەربوون ڕووخا .

برینداران تائێستا 37 کەس ڕاگەیەندراون . تائێستاش  زۆرتر لە دووسەد کەس نێردراونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هاتنی خەڵک بۆ خزمەتگوزاری بوەتە هۆی کێشە و گرفت لە شوێنی ڕووداوەکە  .

نەخۆشخانەکانیش لە حاڵەتی ئامادە باش دان .

پۆلیسی ئورژانس و ئاگر کوژینەوە داوایان لەخەڵک کردووە لەشوێنی ڕووداوەکە دوور کەونەوە.