فەرمانی ڕوحانی بە وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ پێ و شوێن گرتنی ڕووداوی پلاسکو
سەرۆک کۆماری ئیسلامیd ئێران فەرمانی بە وەزیری ناوخۆی وڵات دا خێرا هۆ و هەرگەر و بەرپڕسایەتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و داڕمانی بینای پلاسکو لە تاران لێک بداتەوە و ڕاپوڕەکەی ئاراستە بکات .
ڕۆژی پێنجشەمە بە دوای ئاگرکەوتنەوە و داڕمانی بینای پلاسکۆی تاران " پیر حسین کولیوەند " سەرپەرەشتی ئورژانسی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند ؛ ژۆماری بریندارانی ئەو ڕووداوە گەیشتووەتە 70 کەس کە لەم نێوەدا 23 کەس گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نزیکەی 47 کەسیش لە شوێنی ڕووداوەکە دەرمان کراون . حەسەن ڕوحانی سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانێک دا بە " عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی وڵات جەختی کرد لەسەر لێکدانەوەی هۆ و هەگەر و بەرپرسایەتی ڕووداوەکە و کردەوەی خێرا بۆ ڕاگەیشتن بە برینداران و قەرەبووی زیانی زیاندیتوان لە لایەن ڕێکخراوە بەرپرسەکانەوە .
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران داخ و مەخابنی خۆی دەربڕی بە هۆی بریندار بوونی ژومارێک لە شاروومەندان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و داڕمانی بینای پلاسکۆ . بە پێی ئامارەکان هەتا ئێستا سی هەتا 50 کەس بریندار بوونە بەڵام ئاماری ورد و زانیاری زۆرتر لەبەر دەست دا نیە.