کانونی دوھەم 19, 2017 16:42 Asia/Tehran
  •  زەریف : ئەگەر ترەمپ ڕێککەوتنی  ناڤۆکی  ڕەت بکاتەوە  ، تووشی سەر سووڕمانی دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو لایەنەکان دەبێ پێبەندی ڕێککەوتنی هەنگاوی هاوبەش بن وتی : ئەگەر دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕەت بکاتەوە تووشی سەرسووڕمانی دەکەین .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ،   دوکتور  " موحەمەد جەواد زەریف " دوای وتاردان لە  کۆبوونەوەی نائاسایی  وەزیرانی  دەرەوەی   ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە کوالالامپوری  مالزی  لە وتووێژ لە گەڵ  پەیامنێراندا   لە وەڵامی پرسیارێک   سەبارەت  بە کاردانەوە لە هەمبەر کرداری   ئەگەریی تڕەمپ لەمەڕ ڕێککەوتنی   ناڤۆکی  وتی :  ئەگەر تڕەمپ  ڕێککەوتنی  ناڤۆکی ڕەت  کاتەوە ناوبراو هەر بەو جۆرەی کە   بەرلەوەش   وتوومانە   حەز دەکات خەڵک تووشی سەر سوورمان بکات ، ئێمەش  تووشی سەر سووڕمانی دەکەین .

 زەریف  وێڕای  ئاماژە بەوەی  کە سیاسەتەکانی  کۆماری   ئیسلامی   ئێران   سەقامی  هەیە   وتی :  ئەوە بە ئەستۆی  ئەمریکایە  کە چلون  لە هەمبەر  کۆمەڵگای  نێونەتەوەیی دا بڕیار بدات . ناوبراو  وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە   ئێمە  لە  سەردەمی دەستەڵاتی  باراک  ئوباماش هێمئێک  کێشەمان   هەبوو  وتی : ئێمە بڕوامان  وایە  کە ڕێککەوتنی  ناڤۆکی   ڕێککەوتنێکی   نێونەتەوەییە  و  نیگەرانیەکمان سەبارەت بەو پرسە نیە .  ئەگەر چی   دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری  هەڵبژاردەی ئەمریکا  ئەم  دواییە وتبووی  نایەوێ  ئاشکرای  بکات  کە لە هەمبەر هەنگاوی هاوبەش  چە هەڵوێستێک دەگرێتە بەر  ، دەوڵەتی  هەنووکەیی   ئەمریکا و ڕێبەرانی ئەوروپایی  لە ڕۆژانی  ڕابردوودا  و ڕێکەوت  لە گەڵ یەکەمین  ساڵهاتی  ئەو ڕێککەوتنە لاگریی  خۆیانیان ڕاگەیاند .