ڕەخنەی ئێران لە بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمەڕ جەنایەتەکانی دژی موسوڵمانانی میانمار
وەزیری دەرەوەی ئێران ، خوازیاری یەکگرتنی جیهانی ئیسلام بوو بۆ پشتیوانی کردن لە موسوڵمانانی میانمار وەک ئەرکی گشتیی وڵاتانی ئیسلامی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " موحەمەد جەواد زەریف " وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە وتەگەلێکدا لە دانیشتنی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە کوالالامپوری پێتەختی مالزی وێڕای شەرمەزار کردنی جەنایەتەکان دژی موسوڵمانانی میانمار وتیشی: بە بێ دەنگە لێکردنی مێدیاکانی جیهان لە هەمبەر دۆخی موسوڵمانانی ڕوهینگیا ، وێنەگەلی دڵتەزێنی منداڵانی نوقم بووی ئەو موسوڵمانانە لە لە گوێئاوی دەریاکان ، لە سەرووی هەواڵی مێدیاکانی جیهان دانەنراوە . موحەمەد جەواد زەریف ئاماژەی کردە بێ بەری بوونی موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە مافی ڕەوای هاوووڵاتی بوون ، هەڵاواردن ؛ توند و تیژی و ڕق و نەفرەتی بەربڵاو دژی ئەوچینەی کۆمەڵگاو وتیشی : ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە هەمو مسۆگەراتی خۆی گوشار بێنێ بۆ سەر دەوڵەتی میانمار تا مافی موسڵمانانی ڕوهینگیا لەبەر چاو بگرن . وەزیر ی دەرەوەی ئێران هەروەها خوازیاری ناردنی یارمەتیگەلی خێرای مڕوڤ دۆستانە و بە بێ لەمپەر بوو بۆ موسوڵمانانی ڕوهینگیا . کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە پێی داخوازیی مالزی ۆ لێکدانەوەی دۆخی مووسڵمانانی میانمار و پرسی فەلەستین بەڕێوە دەچێت .