کانونی دوھەم 19, 2017 20:14 Asia/Tehran
  • نادیار بوونی چارەنووسی نزیکەی 20 ئاگر کوژێنەوە  لە ڕەوتی  ئاگرکەوتنەوەو ڕووخانی بینای پلاسکۆ

جەلال مەلیکی وتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و ڕاژەکاریی ئاسایشتیی تاران ڕایگەیاند : لە بارەی چارەنووسی نزیکەی 20 کەس لە ئاگر کوژێنەوەکان کە بۆ فریاکەوتنی خەڵک چووبوونە ناو بینای پلاسکۆ هێشتا زانیاریەک لەبەر دەست دا نیە

 لە هەمان حاڵدا " موحەمەد باقر قالیباف " شارەوانی تارانیش شەوی هەینی لە کۆڕی پەیامنێراندا جەختی کرد  هەموو  هەوڵی ئاگرکوژێنەوەکان  لە ڕووداوی   ڕووخانی بینای پلاسکوی تاران ، چۆڵکردنی بیناکە بوو  و ئەگەری ئەوەی کە جگە لە ئاگر کوژێنەوەکان کەسێک لە ژێر دارو پەردوودا مابێتەوە کەمە .  قالیباف   وتیشی : دەر هێنانی ئەوانەی  وا لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە کارێکی زۆر دژوارە بەڵام ئەو کارە  بە بێ هیچ وچانێک  درێژەی دەبێت . لە هەمان حاڵدا   سەردار سەرتیپ "  حسەین  ساجدی نیا  " فەرماندەری  هێزی ئینتزامیی تارانیش  وتی:  پولیس لە پاڵ هێزە  فریا گوزارەکاندا  ئامادەیە و بڕێک  لە   بانگەشەکان لە فەزای مەجازیدا لەمەر  ئەگەری بۆمب نانەوە لە ڕووداوی ڕووخانی بینای پلاسکۆ بە هیچ لەونێک ڕاست نیە . سەرلەبەیانیی  ڕۆژی  پێنجشەمە ڕووداوی  ئاگرکەوتنەوە و ڕووخانی  بینای  پلاسکۆ  لە شەقامی  جمهوری  ئیسلامیی تاران بووە هۆی بریندار بوونی  ژۆمارێک  لە شاروومەندان .