کانونی دوھەم 20, 2017 11:04 Asia/Tehran
  • زەریف: فەلەستین ، گرینگترین ئەولەوییەتی جیهانی ئیسلامە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مەسەلەی فەلەستین هێشتایش هەر گرینگترین و سەرەکیترین مەسەلەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە پاش بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە کوالالامپوری پێتەختی مالیزیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنیی ئێران، پێید اگرت: یەکێک لە باس و مژارە سەرەکی و هەمیشەییەکانی کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە، مەسەلەی فەلەستینە.
زەریف پێی داگرت: ڕووداوەکانی ئەمدواییە بەتایبەت سیاسەتەکانی دەوڵەتی نویێ ئەمریکا سەبارەت بە فەلەستینی داگیرکراو بۆتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی جیهانی و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی .
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: وێرای لە ئارادا بوونی ناکۆکی و جیاوازیی بیر و ڕا لە جیهانی ئیسلامدا هێشتایش هەر مەسەلەی فەلەستین گرینگترین  وسرەکیترین مەسەلەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییە و لە کۆبوونەوەی کوالالامپوریشدا جەخت کرا لە سەر ئەم مەسەلەیە.
زەریف هەروەها بە پێشوازیی لە بڕیارە باشە و ئەرێنییەکانی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کوالالامپوور سەبارەت بە هاریکاریی نێودەوڵەتی لە پێناو یارمەتیدانی موسڵمانانی ڕووهینگیا لە میانمار هیوای خواست: وڵاتانی ئیسلامی بتوانن پێکەوە هاریکاریی باشتریان لەم بوارەدا هەبێ.
کۆبوونەوەی نائاسایی و یەک ڕۆژەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی قەیرانی موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە میانمار و دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی فەلەستین لە مالیزیا بەڕێوە چوو.
هەروەها دیدار و وتووێژ لەگەڵ "عەنیفە ئەمان" وەزیری درەەوەی مالیزیا لە بەرنامەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی زەریف لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کوالالامپور بوو.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و مالیزیا لەم دیدارەدا دوایین ڕووداوەکانی ناوچە و جیهانیان لێک دایەوە و خوازیاری پەرەپێدرانی هاوکارییە دوولایەنەکان بوون.