ڕێپێوانی22ی ڕێبەندان لە ئێرانی ئیسلامی
ڕێپێوانی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری ئێران له سی و هەشتەمین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی ، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له‌نێو میدیا جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا هه‌بوو.
هه‌واڵده‌رییه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکرانی ڕێپێوانه‌که، جێژنی سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانیان له‌سه‌ر شاشه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانیان بڵاو کرده‌وه.
ڕێپێوانی ۲۲‌ی ڕێبه‌ندان لە پارێزگای کوردستانیش ده‌ستی پێ کرد
ڕێوڕه‌سمی ڕێپێوانی سی و هه‌شتوومین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران لە شارەکانی پارێزگای کوردستانیش ده‌ستی پێ کرد.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ڕێبەندان ڕێپێوانی جەماوەری خه‌ڵکی ئێران له سێ و هه‌شتومین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له هه‌موو شاره‌کانی ئێران ده‌ستی پێ کردووە.
له هه‌موو شاره‌کاندا به سه‌دان هه‌زار که‌س به‌شداریان کردووه و خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت جارێکی دیکه پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران به جیهان نیشان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ بڕیار وایه که خه‌ڵک له کۆتاییدا له ۴ هه‌زار شوێن و گۆڕه‌پانی شاره‌کانی ئێران کۆببنه‌وه و زیاتر له ۶ هه‌زار وێنه‌گر و هه‌واڵنێر له ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م ڕێپێوانه ڕاسته‌وخۆ رووماڵ ده‌که‌ن.