شوبات 10, 2017 12:20 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی

ئەمڕۆ ئێرانییەکان جارێکی دیکە هاتنە گۆڕەپانی ئیقلاب تا بڵێن "ئێمە هەر بەڵێندارین لە ئاست ئەو بەڵێنەی وا دابوومان". هاتوون کە بڵێن ئێمە ڕاوەستاوین وەکوو کێوی دنا و دەماوەند، لە خەزەرەوە تاکوو کەنداوی هەمیشە فارس لە هەمو شوێنێکی ئێراندا کۆبوونەوی ئینقلابییەکان بەڕێوە دەچێ.

تورک و کورد و لوڕ و تورکمەن و بەلووچی بۆ نییە، هەموو هەر یەکێکن لە باکوورەوە تا باشوور لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا، لە خەزەرەوە تا کەنداوی فارس، لە هاموونەوە تا ورمێ لە زاگرۆس و ئەلبۆرزەوە تا کەویری ئێران، تەژی لە حەماسەیە، حەماسەیێک کە پاش ٣٨ ساڵ هەر بەردەوامە.

نەک بەفری هەمەدان ئێمەی لە هاتن دڵسارد کردەوە و نەک بارانی گێڵان لە ئاپۆرەی جەماوەری کەم کردەوە، سەرماکەی سنە و خوڕەم ئاوا و ئیلامیش کار ناکاتە سەر هیچ کاممان.

بەفری هەمەدان و ڕێپێوانی22ی ڕێبەندان

 

شێعە و سوننەی بۆ نییە ، ئەمە درۆشمی ئەمڕۆی خەڵکی خوراسانی باشوورییە.

شێعە و سوننە له ڕێپێوانی22ی ڕێبەندان

 

خوزستانیش ئەمڕۆ وەکوو سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز کە هەموو گیان بەختکەرانە لە گۆڕەپانی شەڕئامادە دەبوون، ئەمەگداری خۆیان بە ئینقلابەکەیان بۆ جارێکی دیکە سەلماندەوە.

ئەمڕۆ هەواڵی پارێزگاکانی ئێران هەموو هەر بەم چەشنەیە، پەیامی کۆبوونەوەی ئینقلاب هەر ئەوەیە وا پێشتر بوو: ئێمە لە بەرەی ئارەش و ڕۆستەم و کاوەین ئێمە پەیڕەوی ڕێبازی ڕۆحی خوداین، لە هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمن ناترسین و ڕێگای ئینقلاب بە هەنگاوی بەرزترەوە تا گەیشتن بە دوا ئامانج بەردەوام دەکەین.

پارێزگاکانی ئێران له ڕێپێوانی22ی ڕێبەندان

 

 

 

سەرپەیڤ