گه‌وره‌ترین پاپۆڕی نه‌وت هه‌ڵگری جیهان
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران : له ئێستادا ئێران گه‌ره‌ترین کاروانی نه‌وت هه‌ڵگری ده‌ریایی هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له به‌رهه‌م هێنانی پاپۆڕی ناوخۆیی.
ئێران گه‌وره‌ترین کاروانی نه‌وت هه‌ڵگری جیهانی هه‌یه، له ئێستادا کاروانی ده‌ریایی ئێران ده‌توانێت ڕۆژانه ۱۵ ملیۆن و ۵۰۰ هه‌زار تۆن نه‌وت جێبه‌جێ بکات. سیروس کیان ئه‌رسی ڕایگه‌یاند : ئێمه زۆربه‌ی ئه‌م کاروانه‌مان به چه‌ند وڵاتی وه‌ک ئیتالیا، ئیسپانیا و هۆله‌ند به کرێ داوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ردوام ده‌بین له په‌ره‌دان به به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی پاپۆڕه ده‌ریاییه‌کان. پاپۆڕه نه‌وت هه‌ڵگره‌کان به پێی ستاندارده جیهانییه‌کان ده‌بێت چه‌ند خاڵێکی ته‌کنیکی گرنگیان هه‌بێت تاکوو مۆڵه‌تی هات و چوویان له ده‌ریاکاندا هه‌بێت و له ئێستادا به‌رهه‌می ناوخۆیی ئێران توانیه‌تی به‌م ئاسته بگات.
کیان ئێرسی سه‌باره‌ت به داهاتی کاروانی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران وتی: هه‌ر کات نرخی نه‌وت و هه‌نارده کردنی نه‌وت گه‌شه بسێنێت، داهاتی ئێرانیش له‌م که‌رته‌دا زیاد ده‌کات و گه‌ر نرخی نه‌وت که‌م بکات، نرخی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش که‌م ده‌کات، به‌ڵام به گشتی داهاتی ئێران له که‌رتی کاروانه نه‌وتییه‌کان باش بووه.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که به زوویی ۳۵ ڕێککه‌وتنی دیکه‌ش بۆ به کرێ دانی پاپۆڕه نه‌وت هه‌ڵگره‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاییه‌کان واژۆ ده‌که‌ین.