بارینی به‌رده‌وامی به‌فر بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وته‌یه‌ک له پارێزگای کوردستان
دوای حه‌وته‌یه‌ک به‌فر و باران هه‌زارکانیان بووە ساردترین شوێنی ئێران. زستانی ئه‌مساڵ به‌فر و بارانێکی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی خۆشحاڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
بارینی به‌رده‌وامی به‌فر بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وته‌یه‌ک له پارێزگای کوردستان له کاتێکدا کۆتایی پێ هات که هەر ئێستا شه‌پۆلێک سه‌رما و سۆڵە پارێزگاکه‌ی داگرتووه و ساردترین شوێنی ئێرانیش هه‌زارکانیان و شاری سه‌قزه.
له ڕۆژی ڕابردووه‌وه پله‌ی گه‌رمای کوردستان ته‌واو دابه‌زیوه و به وته‌ی کارناسان، کەشوهه‌وای کوردستان له نێوان ۸ بۆ ۱۲ پله بووه.
به هۆی بارینی به‌فر له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا ڕێگای په‌یوه‌ندی زیاتر له ۵۰۰ گوندی کوردستان و هه‌ندێ ڕێگای سه‌ره‌کی ئه‌م پارێزگایه‌ش داخرا که به هه‌وڵ و ماندوو بوونی هێزه‌کانی فریاکه‌وتن و ڕێگا وبان زۆربه‌ی ڕێگاکان کراونه‌ته‌وه.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ شاره‌دێی هه‌زارکانیان و شاری سه‌قز به ڕیز ۳۰ و ۲۸ پله له ژێر سیفر بوونه و وەکوو ساردترین شوێنی ئێران تۆمار کراوان. هه‌وای شاری سنه‌یش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۱ ی ڕه‌شه‌مه ۱۲ پله له ژێر سیفر بووه و دیکه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانیش وه‌ک سنه سارد ڕاگه‌یێندراون.