شوبات 22, 2017 17:23 Asia/Tehran

پارێزگای کوردستان سرووشتێکی جوانی هەیە و دارستانەکان بەشێک لەم جوانیەن. دارستانەکانی پارێزگای کوردستان زیاتر لە گەردوپەڕی شاری بانە و مەریواندا هەڵکەوتوون پاش دارستانەکانی باکووری ئێران وەکوو دووەم دارستانەکانی ئێران بایەخی زۆریان هەیە.

 

باخی گشتی ئاویەر

ئەم باخە گشتییە جوانە لە بەشی ڕۆژئاوایی شاری سنە و لەبناری کێوی ئاویەردا هەڵکەوتووە. ئاویەر لە فەرهەنگی ناوچەدا جێ و شوێنێکی تایبەتی هەیە و بە هۆی پڕئاو بوونی کانیاو و کارێزەکان و بوونی ڕەز و باخی جۆراوجۆر وەکوو ئەمانیە، ئەمیریە و هتدبەو ناوە، ناودێر کراوە.

باخی گشتی ئاویەر

 

ناوچەی "هەورامان"

یەکێک لە ناوچە هەرە جوانەکانی پارێزگای کوردستان ناوچەی "هەورامان"ە کە لە ڕۆژهەڵاتی مەریواندا هەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە شاخاویە و دارستانی چڕوپڕی هەیە. ڕووباری گەورە و جوانی سیروانیش لەم ناوچەیە و لە هەڵدێری هەورامان تێپەڕ دەبێت.

ناوچەی "هەورامان"

گۆمی زرێوار

ئەم گۆمە کە لە سێ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای مەریوان و لە بەرزایی 1285 مەتری لە ئاستی زەریا دا هەڵکەوتووە، لە ڕیزی جوانترین میراتە سرووشتییەکانی پارێزگای کوردستان دێتە ئەژمار. ئاوی ئەم گۆمە لە کانیاوەکانی دەوروبەریەوە سەرچاوە دەگرێت.

سەبارەت بەم گۆمە ئەفسانەی جۆراوجۆر لە ئارادایە  کە بەناوبانگترینیان بوونی شارێکی کۆنە لە بن ئاوەکانیدا.

گۆمی زرێوار

تاڤگەی "بڵ"

لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی هەورامان و لە سەر سنووری پارێزگای کرماشان، گوندێک لە ژێرناوی "بڵ" هەڵکەوتووە. لە پەنای ئەم ئاواییەدا، لەسەر ڕێگایێک کە دەگاتە "کۆسەی هەجیج"، تاڤگەیێکی جوان هەڵکەوتووە کە بە ڕای کارناسان ئاوێکی خاوێن و زوڵاڵی هەیە بۆ خواردنەوە.

تاڤگەی "بڵ"

سەراوی "وێنسار"

یەکێک لە کانیاو و چاوگە کۆنەکانی شارستانی "قوروە" ، کانیاوی سەراوە کە ئاوە زوڵاڵ و خاوێنەکەی لە گوندی "وێنسار" و لە دڵی زەوییەوە هەڵدەقوڵێ.

سەراوی "وێنسار"

 

 

سەرپەیڤ