شوبات 23, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • زەریف: برایانمان لە دەوڵەتی تورک گەلێک سپڵەو پێ نەزانن .

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : لەسەردەمی سەرهەڵدانی ترەمپ"ەوە هەموو لایەک هەوڵ دەدەن خۆیان نەبنە گرفتی سەرەکی بەڵکوو ئەگەر بتوانن کەسانی تر وەک گرفتی سەرەکی بناسێنن .

محەممەد جەواد زەریل  وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر تۆمەتەکانی ئەم دواییەی  کاربەدەستانی تورکیا بە دژی  ئێران  و وتەی سەرۆکانی باڵای ئەنقەرە سەبارەت بە دەستێوەردانی تاران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچە وتی  : ئەم ئیدیعایەی کاربەدەستانی تورکیا بە دژی ئێران کاتێک باس  کراوە کە سەرباری داکۆکی بەروەختی تاران لە دەوڵەتی تورکیا دوابەدوای  کودەتا لەم وڵاتە و دەورگێڕانی کارتێکەری لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا  سەرۆکی ئێرانیش  بە سەفەرکردنی بۆ عەمان  ومیرنشینی کوێت، دەستی دایە داهێنانێک بۆ پێکهاتنی ڕەوتێکی نوێ لە هاوکارییەکانی ناوچەیی  .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوە لە وتووێژێک دا  ڕایگەیاند  ئێمە لە ناوچە سیاسەتێکی سەرکەوتوومان هەبووە.

هەموان دەزانن ئێمە دەورگێڕێکی سەرەکی ناوچەکەین و  ئەو لایەنانەی لە ناوچەدا سەرکەوتوو نەبوونە  بە هیوای بردنەسەری سیاسەتەکانی ترەمپ  دەنگ و هەرا  بەرز دەکەنەوە.

ئەم لایەنانە کێن؟ هەر ئەو کەسانەن  کە لە داعش و نوسرە  داکۆکی دەکەن .

هەموو دەزانن ڕەوشی زۆر پڕمەترسیی ناوچەی ئێمە لە ئەنجامی  سیاسەتەکانی ئەوانە .

دەی ئێستا هەلێک ڕەخساوە  و ئیدعاگەلێک ڕادەگەیەنن.

وێڕای ئەوەی  ئەم پرسە دژە ئێرانییە لە کۆنفرانسی مونیخ  داگری سێ وتاردان بوو .

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژە دا وتی: وڵاتانێک هاوکات لەگەڵ سەروکایەتی ترەمپ لە ئەمریکا بە دژی ئێران دەنگ و هەرا ساز دەکەن کە وڵاتانی  کارتێکەر شکستیان خواردووە.

 واتە وڵاتانێک کە سیاسەتەکەیان بەرەوڕووی بنبەست بووە. من سەردەمێک  لە وتووێژێکی دەرەوەیی دا وتم کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژە داعش، هاوپەیمانیی تەوابینن.

ئێستا دەڵێم  ئەمە هاوپەیمانیی شکست خواردوانە.

هەمو لایەنگەلێک کە لە ناوچەی ئێمە بەرەوڕووی شکست بوونە هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە و قسەگەلێک دەکەن   بە بڕوای من نابێ  ئەمانە بە جیدی بگرین.

زەریف لە درێژەدا  وتی : لەحاڵێکدا کە ئێمە خەریکین  سەبارەت بە ڕەوشی نێودەوڵەتی و پێویست وتووێژ    و هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ناوچەی کەنداوی فارس  لە جیهانی دوای ڕۆژاوایی قسە دەکەین،  هەندێ کەس خەریکن لەمپەر ساز دەکەن  .

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی :  ئێوە سەیری تورکیا بکەن گەیشتووەتە کوێ ؟ لەحاڵێکدا کە ئێمە دڵسۆزی  دەوڵەتی تورکیاین.

برایانی ئێمە وادیارە بیرکول بوونە.

ئێران تۆمەتبار دەکەن بە فیرقەخوازی  بەڵام وەبیری نایێرنەوە کە ئێمە بۆ حکومەتی ئەوان کە تەنانەت شیعە نییە ، شەوی کودەتاکە هەتا بەیانی نەنوسیتین.

هەم بیرکولن و هەم لەبەرامبەر کەسانێک کە هاوڕێییمان لەگەڵ کردوون، سپڵە و ناسپاسن.