سەرلەشکر باقری : هێزی چەکداری ئێران بەتەواوەتی جم و جۆڵەکانی ناوچە کۆنترۆڵ دەکات
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە دان بە بانگەشەو قسە دژە ئێرانیەکانی ئەم دوایەی کاربەدەستانی هەندێ وڵاتی ناوچە وتیشی : قسەی بێ بنەمای ئەو کەسانە نیشاندەری دواکەوتوویی لە هەڕەشەکردن لە گەلی ئێرانە .
سەردار سەرلەشکر محەممەد حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە هەروەها وتی : هێزی چەکداری ئێران وشیارە و بە ئامادەیی تۆکمەوتەواوەوە کۆنترۆڵی هەموو ناوچەی بە دەستەوەیە .
سەروکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هیچ چەشنە نیگەرانییەک لەباری ئاسایشی نیشتمانی نییە ، وتیشی : لەسەر هەوڵی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەک ڕابردوو ڕۆژانێکی هێور لە داهاتوودا بەرەوڕوومانە.
سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەروەها وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە ئیدیعایەکی بێ بنەما و قسەکانی دژە ئێرانی، تارانیان بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە تۆمەتبار کردووە.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە قەیران لە سوریا و ئێراق بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکاو عەرەبستان و تورکیا و هاوپەیمانەکانیان داکۆکیان لێ دەکرێت، دەستپێکراوە.