شوبات 24, 2017 08:04 Asia/Tehran
  • سەرتیپ دیهقان : ئێران توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و گوڕەشەکانی دوژمنانی هەیە

وەزیری بەرگری و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرەڤانیدا گەیشتۆتە پێگەیەک کە توانای بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشە و گوڕەشەیەکی دوژمنانی هەیە .

سەردار سەرتیپ پاسدار "حسێن دێهقان" وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە شاری نەوشەهر لە باکووری ئێراندا وتیشی: بە خۆجێی کردنەوەی پیشەسازیی بەرەڤانیی ئێران، هیچ مەترسییەک زەبر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران نادات.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە هۆکارانی سەرەکیی پیلانگێڕی و هەڕەشە و گوڕەشەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەسەلەی ئیسلامە، وتیشی: ئیستیکباری لە دووی ڕووخاندنی حکومەتە ئیسلامییەکان لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئینقلابی ئیسلامی بنچینەی ڕێبازی ڕزگار لە زوڵم و  زۆر و زۆرێکی لە وڵاتان ناوچە و تەنانەت جیهانی دانا تا بە گەلان بڵێ کەس مافی ئەوەی نییە خۆی بە ئاغای جیهان بزانێ و بە واتایەک چارەنووسی مرۆڤەکان دەبێ بە دەستی خۆیان دیاری بکرێ.
سەردار سەرتیپ دێهقان وتی: دوژمن لە دووی بەرتەسک کردنەوەی بازنەی دەسەڵاتی شۆڕشی ئیسلامیدایە و بە دەکارهێنانی هەموو توانا و ئامرازەکانی ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ سەرکەوتن لەم بوارەدا.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ئیستیکباری جیهانی ناوێرن دەسدرێژی بکەنە سەر خاکی نیشتمانی ئیسلامیی خۆمان لەبەر ئەوەی کە ئەو شێرە کاغەزییەی کە دوژمن هەوڵ دەدات بە ڕاستینەی نیشان بدات ئێران ناترسێنێ.