زەریف : هەڵوێستی چەوت و هەڵە هۆی قەیرانی تەپ و تۆز و کەم ئاوی لە ناوچەکەیە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هەڵوێستی چەوت دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بیابان و قەیرانی تەپ و تۆزو کەم ئاوی لە گشت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی شازدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی ژینگە لە تاران وتیشی : یەکێک لە بوارەکان کە دەکرێت بواری متمانە نانەوەی ناوچەیی بێت و هەموو وڵاتانی ناوچە بێ سەرنج دان بە سیاسەتەکانیان پێویستیان پێیەتی، هاوکاری بە بواری ژینگەیە .
زەریف وتیشی : هەموو دراوسێکانی ئێران دەبێ بۆ بەرەنگار بوونەوەی مەترسیگەلێک کە لە ڕابردووەوە لە لایەن ڕژێمە ستەملێکراوەکان لە ناوچە بەتایبەتی سەدام و هەندێ تاقمی توندڕەو و تیرۆریست بە تایبەتی داعش بەسەر ژینگەی ناوچەیان سەپاندووە، هاوکارییەکی جیدی و متمانە بەخش و پێویست دەست پێ بکەن .
ناوبراو وتیشی : ئەم هەوڵە نەتەنیا پێویستییەکی ژینگەییە بەڵکوو پێویستییەکی سیاسی و ئاسایشییە و هیچ پرسێک بە قەدەر ژینگە پێویستی بەیارمەتی ، هاوبیروڕایی وهاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هیواداری دەربڕی بەم زووانە هەوڵی بەگشتی لە بواری ژینگە ، ئابووری و سرینەوەی هەژاری، ئاسایش و بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی و تیرۆریزم لە جیهان ئەنجام بدرێت .
شازدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ژینگە ئەمڕۆ هەینی بە دروشمی ئابووری کەسک، ئابووری خۆڕاگرانە، بە ئامادەبوونی بەشگەکانی ئێرانی و بیست بەشگەی لە ئاڵمانیا، کۆریای باشووری، بەریتانیا، هۆڵندا، ئیتالیا، دانیمارک، چین، سوید، فەنلاند، نیوزیلەند، فەرەنسا، ژاپۆن، ڕووسیا، نەرویج و ئۆتریش بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە تاران دەستی بەکار کرد .
وەزیری ژینگەی ئیتالیا ، قایم مەقامی وەزیری ژینگەی ئاڵمانیا، بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی یەکێتیی ئەورووپا ژومارێک لە پێکهاتەکانی ژینگەیی و هەندێ باڵوێز و دیپلۆماتی بیانی دانیشتووی تاران لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم پیشانگەیە ئامادە ببوون.